|
به‌ڵام ئه‌مڕۆ، پاش 15 ساڵ که‌مته‌رخه‌می فه‌رمانڕه‌وایی کورد له باشوری کوردستاندا. ئه‌مڕۆ پاش په‌یدابوونی قه‌واره‌یه‌کی جوگرافی و سیاسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، بێگومان رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی زمانی ستانده‌ردی کوردیی هاتووه.
|
![]() |
|
.به‌ڕێزان. زمانی ستانده‌رد هه‌مێشه و به‌درێژایی مێژوو زمانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه. داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه، زمانی داگیرکه‌رانی سه‌پاند به‌سه‌رماندا و تا ئه‌مڕۆ عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی زمانی ستانده‌ردی به‌شه‌جیاوازه‌کانی کوردستانه. به‌ڵێ، زمانی ستانده‌رد زمانی ده‌وڵه‌تو ده‌سه‌ڵاته. نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامه‌که‌ی نه‌بوونی زمانی کوردیی (ستانده‌رد) و به‌هێزیی کۆمه‌ڵێ دیالێکتی ناوچه‌یی بوو. جێی داخیشبوو که دوو ئیداره حزبییه‌که‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییاندا، نه‌ک هه‌ر هه‌وڵیاننه‌دا زمانێکی ستانده‌رد به داموده‌زگاکانیان ببه‌خشن به‌ڵکو نه‌زانانه، که‌وتنه شه‌ڕ له‌سه‌ر ژن و ئافره‌ت و قوتابیی و خوێندکار. به‌ڵێ، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کاندا، سۆرانی بوو به دوو سۆرانی. له‌سه‌رده‌می ئیداره‌حزبییه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتیدا، سۆرانی و بادینی به‌چه‌شنی سه‌رده‌می داگیرکه‌ران، به‌جیا و دوور له‌یه‌کدی که‌وتنه گۆڕان و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ پێداویسته نوێکانی زمانی کوردیی. به‌ڵام ئه‌مڕۆ، پاش 15 ساڵ که‌مته‌رخه‌می فه‌رمانڕه‌وایی کورد له باشوری کوردستاندا. ئه‌مڕۆ پاش په‌یدابوونی قه‌واره‌یه‌کی جوگرافی و سیاسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، بێگومان رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی زمانی ستانده‌ردی کوردیی هاتووه. ئه‌مڕۆ، بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژووی کورددا ده‌توانین، له رێی داموده‌زگا حکومه‌تیه‌کان و ده‌بستان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌وه زمانی ستانده‌ردی کوردیی، به‌ئاسانی بڵاوکه‌ینه‌وه. بۆیه وه‌ک پارتی لیبرالی کوردستان داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ده‌که‌ین که، زمانێک بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت و وه‌ک زمانی ستانده‌ردی کوردی راگه‌ێندرێت و کار بۆ پێشخستنی بکرێت. زمانی ستانده‌رد، زمانی ده‌سه‌ڵاته. بۆیه زمانی ستانده‌ردی کوردیی ئه‌و زمانه‌یه که حکومه‌ت پێی ده‌دوێ و پێی ده‌نووسێ. هه‌مان زمان ده‌بێته ئه‌و زمانه‌ی که منداڵان له ده‌بستانه‌کاندا پێی ده‌خوێنن و پێی ده‌نووسن. ئاگاداریی: گه‌ر پێتان ناکرێت، پێمانده‌کرێت. به‌ڵێ بۆ حکومه‌تی کوردیی بێژ، نا بۆ حکومه‌تی دیالێکته‌کان له‌گه‌ڵ رێزماندا له‌پێناو حوکمی چاک و حکومه‌تی چاکدا 2006-05-28 پارتی لیبرالی کوردستان.
Liberal Party of Kurdistan_LPK_ |
Clos