|
نا بۆ میلشیای حزبیی
سه‌روه‌ریی کورد هه‌میشه هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووه. نه‌توانه‌وه‌ی کورد و مانه‌وه‌ی وشه‌ی کوردستان ، دیاریی پێشمه‌رگه‌بوو بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مرۆ و نهوزادانی سبه‌ینێمان. پێشمه‌رگه هه‌رگیز نهداردهستهو نه سمبۆلی حزبان بووه. پێشمه‌رگایه‌تی، دین و ره‌وت و بیری ئه‌وانه‌بووه که له‌پێناو ئازادیی خاکی کوردستاندا گیانفیدابوون. هه‌رچه‌ند به‌ژماره گه‌لێ نه‌بوون ، به‌ڵام دڵی گشت دایکێک، گشت باوکێک، گشت خوشکێک، گشت برایه‌ک و گشت کۆرپه و منداڵێکیان لهگهڵبوو. مێژووی کوردستان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانیدا، مێژووی خه‌باتی پێژمهرگهیه.
ئه‌ی هاوڵاتیان، ئه‌ی ئازادان.
له‌گه‌ڵ گۆرانی سیاسه‌تی نێوجیهانی و رێخۆشبوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناوچه‌یه‌کی کوردستانیی سه‌ربه‌خۆ، دوو حزبی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق بۆ به‌ربه‌ره‌کانی یه‌کدی و چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وه‌ک تاکه حزب و فه‌رزکردنی خۆیان وه‌ک تاکه ده‌سه‌ڵات که‌وتنه چه‌کدار کۆکردنه‌وه و دروستکردنی میلشیای حزبی. میلیشیایه‌ک که پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حزب بێت نه‌ک میلله‌ت.
ئه‌ی هاوڵاتیان. ئه‌ی ئازادان.
ئه‌مڕۆ، پاش یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره حزبییه‌که و پاش دامه‌زراندنی حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستانی عیراق، و له‌پێناو نه‌هێشتنی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێکی براکوژیی نوێ و له‌پێناو هێنانه‌دی ده‌وڵه‌تی یاسا.
پارتی لیبرالی کوردستان، وه‌ک تاکه حزبی ئۆپۆزیسیۆن له باشووری کوردستاندا
داوای تواندنه‌وه‌ی میلیشیا حزبیه‌کان، و دامه‌زراندنی له‌شکری یه‌کگرتووی کوردستان ده‌کات. داوای به‌دیدهێنانی له‌شکرێکی یهکگرتوودهکات که فه‌رمان له حکومه‌تی کوردستان وه‌رگرێت نه‌ک له حزب. داوای له‌شکرێکی کوردستان ده‌کات که نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کوردستانیان بێت نه‌ک مه‌زاجی ره‌نگاوڕه‌نگی حزبه‌کان. داوای له‌شکرێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات که پارێزه‌ری سنووری کوردستان و ئازادیه ده‌ستووریه‌کانی هاوڵاتیان بێت.
له‌پێناو پاراستنی شه‌ره‌ف و ئازادیی مرۆڤی کوردستانیی
نا بۆ میلشیای حزبان. به‌ڵێ بۆ له‌شکری کوردستان
له‌پێناو حکومی چاک و حکومه‌تی چاکدا
2006-06-16
پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small
Government
Liberal Party of Kurdistan
www.lpok.org
Email: liberalparty@lpok.org
Clos
|