|
|
مانیفێستی
پرته‌قاڵی،
شۆڕشی پرته‌قاڵی
لاوانمانه،
راگه‌یاندنی
ده‌نگی ناڕه‌زایی
نه‌وه‌ی نوێیه
له باشووری
کوردستاندا
به‌رانبه‌ر
به گه‌نده‌ڵی
و زۆرداریی
ده‌سه‌ڵاتی
حزبیی که 17 ساڵه
له هه‌وڵی
بێده‌نگکردن
و پشتگوێخستن
و وه‌لانانی
ئه‌و چینه‌دایه. شۆڕشی پرته‌قاڵی
له کوردستانی
ئێمه‌دا، ده‌نگی
راسته‌قینه‌ی
ریفۆرمخوازانه
که هه‌نگاو
و هه‌وڵیان
بۆ هێنانه‌دی
سیستێمێکی
سیاسی ده‌ستووریی
مۆدێرن و لیبرال
و کراوه‌یه،
که پشتی به
دیالۆگ و گرنگی
په‌روه‌رده
و خوێندن و به
ئه‌قلانی کردنی
سیاسه‌تی کوردی
به‌ستبێت |
|
|
هه‌ر
شه‌کاوه‌بێت
دره‌وشی
پرته‌قاڵی. ئێمه
وه‌ک پارتی
لیبرالی
کوردستان
پشتیوانی ته‌واوی
خۆمان بۆ (
فیستیڤالی
پرته‌قاڵی)
زانکۆی
سڵیمانی که
له‌لایه‌ن رێكخراوی
سۆڵیدارێتی
خوێندكارانه‌وه وه‌ک
مانیفێستێکی
دژ به‌گه‌نده‌ڵی
و له‌پێناو هێنانه دی سیستمێكی
حكومڕانی ده‌ستوری
دیموكراسی رێکخرا،
ده‌رده‌بڕین.
پ ل ک هه‌میشه
لایه‌نگری
گشت هه‌وڵێکی
نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌و
جدییه، که
به‌مه‌به‌ستی
چاکسازیی و
پێشخستنی
کوردستان له
ناخی چینی
لاوان و
رۆشنبیران و
ریفۆرمخوازانی ئه‌م
گه‌له بێ
چاره‌نووسه
هه‌ڵقوڵابێت. مانیفێستی
پرته‌قاڵی،
شۆڕشی پرته‌قاڵی
لاوانمانه،
راگه‌یاندنی
ده‌نگی ناڕه‌زایی
نه‌وه‌ی
نوێیه له
باشووری
کوردستاندا
به‌رانبه‌ر
به گه‌نده‌ڵی
و زۆرداریی
ده‌سه‌ڵاتی
حزبیی که 17
ساڵه له هه‌وڵی
بێده‌نگکردن
و
پشتگوێخستن
و وه‌لانانی
ئه‌و چینه‌دایه. شۆڕشی
پرته‌قاڵی
له
کوردستانی
ئێمه‌دا، ده‌نگی
راسته‌قینه‌ی
ریفۆرمخوازانه
که هه‌نگاو
و هه‌وڵیان
بۆ هێنانه‌دی
سیستێمێکی
سیاسی ده‌ستووریی
مۆدێرن و
لیبرال و
کراوه‌یه،
که پشتی به
دیالۆگ و
گرنگی په‌روه‌رده
و خوێندن و به
ئه‌قلانی
کردنی سیاسه‌تی
کوردی به‌ستبێت. شۆرشی
پرته‌قاڵیمان
هێماوئاماژه
بۆ چه‌ند
راستییه‌ک
ده‌کات که
خۆی له
دروستبوونی
ده‌نگی سێیه‌م
و پێویستی
ریفۆرم و زه‌روره‌تی
به‌مه‌ده‌نیکردنی
ده‌زگا
سیاسی و
یاسایی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
کوردستاندا
ده‌بیننه‌وه.
شۆڕشی پرته‌قاڵی
سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدان
و پێگه‌یشتنی
هێزی راسته‌قینه‌ی
سێهه‌م و ده‌نگ
و ره‌نگی
ریفۆرمخوازانی
کوردستانه. بۆیه
ئێمه له‌م
سه‌کۆیه‌وه
ده‌نگی
خۆمان ده‌خه‌ینه
پال ده‌نگی
فستیڤالی
پرته‌قاڵییه‌وه،
و وه‌ک تاکه
پارتی پرته‌قاڵی
کوردستان، ره‌نگمان
تێکه‌ڵ به‌و
ره‌نگه
نازداره
ده‌که‌ین و
به‌کرده‌وه
پشتیوانی
گشت ئه‌وانه
ده‌که‌ین که
هه‌وڵی جدی
ده‌ده‌ن بۆ
هێنانه‌دی
رۆژگارێکی
نوێ و کۆمه‌ڵگایه‌کی
به‌رهه‌مهێنه‌ر
و تاکانێکی
سه‌ربه‌خۆ
و ئازاد. . پارتی
لیبرالی
کوردستان. Big People; small Government Email: liberalparty@lpok.org
|