|
په‌یامی دامه‌زراندنی پارتی لیبرالی کوردستان
ئه‌ی خۆشه‌ویستان
هه‌رگیز نابێت له یادمان بچێت که کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کوردستان ته‌نها به‌شێک نین له وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی خاکه‌که‌مان، به‌ڵکو به‌شێکن له جیهان، به‌شێکن له هه‌موو گۆڕانێک و به‌شێکن له هه‌موو پێشکه‌وتنێک. چۆن به‌شێک بوون له ڕابووردوو، به‌شێکیشن له ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ.
سه‌رده‌م گۆڕانی به‌سه‌رداهات. سه‌رده‌می نوێ مه‌رجه‌کانی جیاوازه، پێداویسته‌کانی جیاوازه. بۆیه ئه‌مڕۆ پێویستیمان به مۆدێرنکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رامیاریی کوردستانی هه‌یه. ئێمه‌ش وه‌ک گشت میلله‌تانی جیهان پێویستیمان به گۆڕان هه‌یه، پێویستیمان به بیرێکی نوێ هه‌یه، پێویستیمان به ره‌وشتێکی رامیاریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی نوێ هه‌یه، پێویستیمان به پارتێکی سیاسی هه‌یه که ئیفرازی ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه بێت. مادام ژینگه و پێداویست و ئامانجه‌کان گۆڕان، کواته بێگومان پێویستیمان به پارتێکی مۆدێرنی نوێ هه‌یه، که کولتوریی سیاسیمان بگۆڕێت و سیستێمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری و ئابووری نوێ پێشکهشکات. سیستێمێک که مرۆڤی کوردستانی فێری لیبرالییه‌ت کات و رێگا به کۆیله‌یی بیر و له‌ش نه‌دات.
بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان و ناوچه‌که و جیهان، داوا له رۆشه‌نبیرانی کوردستانی ده‌کات، که خۆیان کۆکه‌نه‌وه و بزوتنه‌وه‌یه‌کی رامیاریی ئه‌ڵته‌رناتیڤ پێشکه‌ش به مرۆڤی کوردستانی بکه‌ن. پارتێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ که له‌سه‌ره‌تایه‌وه، خاوه‌ن ستراتیژیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی، و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی دیاربێت. پارتێک که بێ‌ترس خه‌باتی رامیاری بکات بۆ کوردستانێکی ئازاد. خه‌بات بکات بۆ کوردستانێکی دیموکرات، کوردستانێکی لیبرال که مرۆڤ تیایادا له ژێر سایه‌ی یاسادا ئازادانه بژی، ئازادانه بیربکاته‌وه، و ئازادانه کاربکات.
به‌ڵێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژ، رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای رێنێسانسی کوردستانییه، رێنێسانسێ که مرۆڤی کوردستانی، هۆشمهندکات، و ته‌ندروست کات، و ده‌وڵه‌مه‌ند کات. رێنێسانسێ که ئه‌نجامه‌که‌ی کوردستانێکی ئازاد و مرۆڤێکی شادومان بێت، له 1/11/2004
پارتی لیبرالی کوردستان دامه‌زرا.
کوردستانێکی ئازاد‌و هاوڵاتییه‌کی هۆشمه‌ند و ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند
هه‌ر بژین
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی لیبرال دیموکراتی کوردستان
Big People; small Government
Liberal Party of Kurdistan
www.lpok.org
Email: liberalparty@lpok.org
Clos
|