له پێناوی دیموکراسی سیاسی‌دا پارتیمان به‌ره‌و ئۆپۆزسیۆن.
2004-11-16
سه‌رکه‌وتنی گشت هه‌وڵیک و پرۆژه‌یه‌ک به به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سه‌رکه‌وتووه‌وه به‌نده. بۆیه بوونی توانا و سه‌رمایه و کارامه‌یی، ناتوانێ کۆمه‌ڵگا پێشخات گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی چاک و زانستانه به‌ڕێوه‌ی نه‌بات.
کۆمه‌ڵگای سه‌رکه‌وتوو، کۆمه‌ڵگای یاسایه. کۆمه‌ڵگایه‌که که تیایادا یاسا و داموده‌زگای ده‌ستووریی حوکم ده‌کات. ده‌وڵه‌تی چاک ئه‌و ده‌وڵه‌تی یاسایه‌یه، که زامنی دادپه‌روه‌ریی، و یه‌کسانیی و هاوسانییه بۆ گشت ئه‌ندامه‌کانی بی جیاوازی. ده‌وڵه‌تی چاک ده‌وڵه‌تی داموده‌زگای هه‌ڵبژێردراو و ده‌ستورییه، که به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان تیایادا له‌سه‌رو گشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تردایه.
حوکمی چاک، ئه‌و حوکمه‌یه که له به‌ڕێوه‌بردنیدا هاوڵاتی به بوویه‌کی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له گشت به‌شه‌کانی بڕیاروه‌رگرتن و ئه‌نجامداندا، نه‌ک وه‌ک سێبه‌رێکی بی ره‌گ و روو. دیموکراسییه‌ت فه‌رزده‌کات که هه‌میشه راپرسی به میلله‌ت بکرێت. دیموکراسییه‌ت رێنادات که بڕیار له‌سه‌ره‌وه وه‌ک ئایه‌ت ته‌نزیل بکرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه بڕیاروه‌رگرتن و حوکم کردن هه‌میشه له خواره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت.
هیچ پێشکه‌وتنێکی ژیاریی دروست نایه‌ته دی بێ به‌شداری چالاکانه‌ی میلله‌ت له پرۆسه‌ی دروستکردندا به هه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه، واته، نه‌خشه‌کیشان، جێبه‌جێکردن، چاودێری و به‌رده‌وامیبوون.
ئه‌ی گهلیخۆشهویست.
له مێژه نه‌ته‌وه‌ی کوردستان له پێناوی ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سیاسی کوردستان خه‌باتده‌کات. گۆڕانه رامیاری و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌ی رابوردووی جیهان و رۆژهه‌ڵات هه‌لیکی زێڕینی بۆ ئه‌م میلله‌ته بێ دۆسته ره‌خساندووه. بۆیه سوود وه‌رگرتن لێی پێداویستێکی مێژووییه.
ئه‌ی کوردستانیان
پاش جه‌نگه‌کانی که‌نداو و نه‌مانی دیکتاتۆرییه‌تی عیراق، هه‌لێکی مێژوویی نوێ بۆ میلله‌تی کوردستان هاته پیش. هه‌لی نوێ له هه‌موو کاتێک پتر پێویستی به خۆ رێکخستن و یه‌کخستنه‌وه‌ی تواناکان هه‌یه. له هاموو ده‌مێ پتر پێویستی به ریفۆرمی سیاسی و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له ته‌سک بینیی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی. بۆیه بارودۆخی ناسکی کوردستان پێویستی به خۆگورجکردنهوه هه‌یه. پیویستی به له‌دایک بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی سیاسی نوێی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه . پێویستی به ئه‌لته‌رناتیڤی سێهه‌م هه‌یه. پێویستی به پارتێکی جیاواز هه‌یه که بنچینه‌کانی لیبرالییه‌ت و دیموکراسییه‌ت به‌سه‌ر باری رامیاریی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ناوچه‌که‌دا داسه‌پێنێت و چالاکانه هه‌وڵدات بۆ دروستکردنی فهرمانڕهواییهتیهکی لیبرال و دیموکرات له کوردستانی باشووردا.
به‌ڵێ، ئه‌مڕۆ گه‌لی کوردستان بۆ به‌ره‌و پێشتربردنی پرۆسه‌که‌ی و پته‌وکردنی هه‌نگاوه‌کانی، پیویستی به بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوی هه‌یه که پرۆسه‌ی رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناو باشووری کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نوێ داڕێژێته‌وه، پێویستیمان به بزوتنه‌وه‌یه‌کی لیبرال هه‌یه که رێکخستن و ته‌وژدانی هێزه که‌سایه‌تیه‌کان و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ناو کوردستانی باشوور بگرێته ئه‌ستۆ، هه‌روه‌هاش هێز و توانای په‌رتوبڵاوی کوردستانیانی هه‌نده‌ران رێکخات و بیانکات به هێزێکی دیتراو و دهنگبیستراو له پرۆسه‌ی رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ناو کوردستان و ده‌ره‌وه‌یدا. پێویستیمان به نهوزادێکی نوێی بیباک هه‌یه، که یه‌ک ره‌نگی کوردستان له رۆژهه‌ڵات و جیهاندا بنوێنێ.
سوودوه‌رگرتن له گۆڕانی مێژوویی پێویستی به بڕیاری مێژووییه. پێویستی به هه‌نگاوی مێژووییه. باری ئه‌مڕۆی کوردستان ماف به میلله‌تی کوردستان و رۆشه‌نبیری کوردستانیی ده‌دات که به‌خۆی ڕابگات و ریزه‌کانی رێکخاته‌وه و له پێناوی سه‌رفرازی گشت کوردستان، و مۆدێرنکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی کوردستان ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ پێشکهشکات و هه‌ڵبژێرێت.
بۆیه پارتی لیبرالی کوردستان، له پێناوی ته‌وژدانی پرۆسه‌ی ریفۆرمی سیاسی و پایه‌گوزارکردنی دیموکراسییه‌تی سیاسی، هه‌وڵده‌دات بنکه له باشووری کوردستاندا دامه‌زرێنێت، و ئاشکرا خۆی وه‌ک یه‌که‌م پارتی ئۆپۆزسیۆنی رامیاری راگه‌ێنێت.
ئێمه ئاشکرا رایده‌گه‌ێنین که له کوردستانی باشووردا، پارتیمان خاباتێکی سیاسی ده‌کات بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی لیبرال و ته‌کنۆقرات و ده‌ستووریی، و پایه‌گوزارکردنی دیموکراسییهتیکی راسته‌قینه. پارتیمان، وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی رامیاری ئاشکرا خه‌بات ده‌کات بۆ گۆڕینی کولتوری سیاسی. خه‌بات ده‌کات بۆ دامه‌زراندنی سیستێمێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری که به هیچ جۆرێک رێگا به کۆیلایه‌تی بیر و له‌ش نه‌دات. که وه‌فا تیایادا بۆ نه‌فه‌رێک و حزبێک نه‌بێت، به‌ڵکو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و کوردستان بێت.
له پێناویی ریفۆرمی سیاسی و دیموکراسییه‌تێکی رامیاریی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی راسته‌قینه، ئیمه ئه‌لته‌رناتیڤی نوێین، ئێمه سه‌رکرده‌ی راپه‌رینی دووهه‌مین، راپه‌ڕینی سپی.
به‌ره‌و دابینکردن و مسۆگه‌رکردنی مافه‌کانی تاک له کوردستاندا
هه‌ر بژین
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small Government |