نا بۆ دابه‌شکردنی هه‌رێمی کوردستانی عیراق
2005-10-01
بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی عیراق
پاش 14 ساڵ چاوه‌روانیی. پاش به‌شداریکردن له روخانی رژێمی به‌عس. پاش به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراقدا و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی نوێی عراق، میلله‌تی کوردستان‌مان هیواداربوو که به‌هه‌مان گوژه‌وه، هه‌ردوو (حزبی حاکم) روو له کێشه به‌رگره‌کانی باشووری کوردستان بکه‌ن و له‌خۆبوردانه هه‌نگاو بنرێت به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دامه‌زراندنی سستێمی په‌رله‌مانتاریی و ده‌وڵه‌تی یاسا. به‌ڵام جێی داخه که ئه‌مه نه‌کرا و جارێکی دی هه‌ردوولاتان که‌وتنه به‌هانه هێنانه‌وه بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی سلیمانی و هه‌ولێر. ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له ده‌ستووری نوێ عیراق و ته‌سبیتکردنی سنووری نێوان دوو ئێداره‌که.
ئێمه، له‌رێی ئه‌م په‌یامه‌وه، ئێوه‌ی به‌رێز و میلله‌تی کوردستانیشمان له‌وه ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که: پارتی لیبرالی کوردستان وشیاره و ئاگاداره که ئێوه هه‌رگیز نه نیازتان بووه و نه یازیشتانه که باشووری کوردستان یه‌ک پارچه‌بێت و خاوه‌نی یه‌ک حکومه‌ت و یه‌ک له‌شکرو یه‌ک دارایی بێت. به پێچه‌وانه‌وه هه‌ردوو لاتان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان، موته‌فیقن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که باشووری کوردستان، پاش په‌سه‌ندکردنی ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێ عیراق (که رێ ده‌دات به‌دوو پارێزگا هه‌رێمێکی فیدرالی دروستکه‌ن ). دابه‌شکه‌ن به‌سه‌ر دوو هه‌رێمی فیدرالیدا. نه‌خشه وایه که دوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک بکه‌ن به هه‌رێمێکی فیدرالی که پارتی دیموکراتی کوردستانی عراق هه‌تا هه‌تایه حوکمی کات، و دوو پارێزگای سلێمانی و کۆیه (که ده‌کرێت به پارێزگا) بکرێن به هه‌رێمێکی فیدرالی که یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان عیراق هه‌تاهه‌تایه. حوکمیکات.
به‌ڕێزان
ململانێی نێوان پ‌د‌ک و ینک، له دیدی ئێمه‌وه، به‌درێژایی مێژووی ئه‌م دوو حزبه، واته له شه‌سته‌کانه‌وه، و به‌تایبه‌تی له‌م 14 ساڵه‌ی دوایدا له‌گۆشه‌بینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زیاتر و ده‌سکه‌وتی حزبیه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه. بۆیه ئه‌نجامی 14 ساڵ حکومڕانی، له بری به‌دیهێنانی ژێرخانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به‌هێز و دابینکردنی مافه‌کانی مرۆڤ بێت له کو‌ردستاندا. حوکمی تاکه حزب و گه‌نده‌ڵی سیاسی و گه‌نده‌ڵی ئیداریی و گیرفانپرکردن و دابه‌شکردنی کوردستان و په‌رله‌مانی کارتۆنی و خه‌فه‌کردنی دیموکراسیه‌تی راسته‌قینه بوو.
به‌ڕێزان
سستێمی حوکمرانی و پرۆسه‌ی بنیادنانی باشووری کوردستانی، دۆزێکی نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه. ئێوه‌ی ئه‌ندامانی م.س هه‌ردوو حزب هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵکی کوردستانتان له پرۆسه‌که دوورکرده‌وه و داهاتووی ئێمه‌تان جارێکی‌تر خسته ته‌رازووی موزایه‌ده‌کاریی و تاکتیکی سیاسیه‌وه. بۆیه مادام ئێوه خاوه‌ن بڕیارن که‌واته هه‌ر یه‌کێک له ئێوه وه‌ک تاکێک وه‌ک شه‌خسێک به‌رپرسه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان و مێژوومان.
ئێمه، ئێوه‌ی به‌ڕێز جارێکی‌تر، هانده‌ده‌ین، که زۆر له‌خۆبووردانه ره‌فتاربکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌ی میلله‌ت و نه‌ته‌وه بخه‌نه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆتانه‌وه. ده‌نا میلله‌تمان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پێیناکرێ هه‌تاهه‌تایه چاوپۆشیی له گه‌نده‌ڵی و بێدادیی و چه‌وتیی سیاسی و ئابووریی بکات و یاخیبوون له‌پێناو ریفۆرمی سیاسیی و چیدی ئعترافنه‌کردن به دوو ئیداره‌که‌تان بێگومان به مافێکی سروشتیی خۆمان ده‌زانین.
له کۆتایدا به‌بیریی ئێوه‌ی به‌ڕێز دێنینه‌وه که مێژووی نه‌ته‌وه‌ی چاکه پڕه له وێنه‌ی ڕاپه‌ڕین دژ به‌خراپه
له‌گه‌ل رێزماندا
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small Government |