بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌ولێر.
2005-10-17
به‌وپڕی سه‌رسوڕمانه‌وه، ئێمه‌ش وه‌ک گشت کوردێکی نیشتیمان په‌روه‌ر، وه‌ک گشت کوردێکی خه‌مخۆری داهاتوو، وه‌ک گشت کوردێکی دژ به جه‌هاله‌ت و گه‌نده‌ڵی. هه‌واڵی ده‌رکردنی د. فه‌رهاد پیرباڵمان پێگه‌یشت.
چێی ئه‌فسوس و داخه که تا ئه‌مڕۆ له کوردستانی ئێمه‌دا، ئه‌خلاقی به‌عس زاڵه‌و ده‌سه‌ڵاتداره. جێ داخه که له کوردستانی ئێمه‌دا، زانکۆکان لاوانمان فێری کوێریی و که‌ڕی و لاڵی ده‌که‌ن.
ئێمه، وه‌ک پارتی لیبرالی کوردستان، ده‌رکردنی مامۆستای له‌خۆبووردوو و سمبۆلی وه‌ستانی شاری هه‌ولێر دژ به گه‌نده‌ڵی سیاسی و دزیی و کۆنه به‌عسیان، به تاوان و ته‌عه‌دایه‌کی مه‌زن ده‌زانین. به‌ڵێ ده‌رکردنی د.پیرباڵ ته‌عه‌دایه له هه‌موو رۆشه‌نبیرێکی ئازاد. له هه‌موو رۆشه‌نبیرێکی خۆنه‌فرۆش. له هه‌موو مامۆستایه‌کی دڵسۆز.
له کۆتایدا، داوا له ئێوه‌ی به‌ڕیز ده‌که‌ین که بێ دواکه‌وتن د.پیرباڵ بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر کاری خۆیی، و دز و جه‌رده‌کانی زانکۆی جه‌هاله‌ت به پێی یاسا سزابدرێن.
رۆژی ئه‌وه هاتووه که ماڵی کورد له گه‌نده‌ڵی و بێدادی خاوێنکرێته‌وه
له‌گه‌ل رێزماندا
پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small Government |