بێسه‌ر و شوێنکردنی، د. که‌مال سه‌ید قادر
2005-10-30
بۆحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان / هه‌ولێر
به‌رێزان
پارتی لیبرالی کوردستان، ده‌نگی ده‌خاته پاڵ رۆشه‌نبیران و پێشکه‌وتنخوازانی گه‌له‌که‌مان و ناره‌زایی خۆمان به‌رانبه‌ر به بێسه‌روشوێنکردنی د. كه‌مال سه‌ید قادر، له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشه‌وه ده‌رده‌بڕین و داواده‌که‌ین که به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکرێت.
ئازادیی راده‌ربڕین، یه‌کێکه له مافه هه‌ره گرنگ و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤ. ده‌ستدرێژیکردن بۆ سه‌ر ئه‌ومافه به‌شێکه له ره‌وشتی رژێمه سته‌مکاره‌کان و به‌ڵگه‌ی دوورییه له واقعی جیهانی نوێ. ئێمه‌ی مرۆڤ ئێمه‌ی هاوڵاتی کوردستانی، پاش هه‌ره‌سی عیراق و گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که هیوامان به کوردستانێک بوو که به ئازادیی و بێ‌ترس له ده‌زگا ده‌مکوتکه‌ره‌کانی حکومه‌تی ئیستیبدادی هه‌ناسه‌ی تێدا هه‌ڵکێشین. به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆژ به‌رۆژ ترسی هاوڵاتی کوردستانی له ده‌زگا پۆلیسیه‌کانتان پترده‌بێت و به‌چه‌شنی زه‌مانی سه‌دام، خه‌ریکه هه‌میسان مرۆڤی کوردستانی له‌غاوده‌کرێت.
ئێمه هه‌رچه‌نده پشتگیری له شێوه‌ی نامه‌کانی دکتۆر که‌مال ناکه‌ێن، به‌ڵام بێگومان ناڕه‌زایی خۆمان به‌رانبه‌ر به شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌ت و ده‌زگاکانی ده‌رده‌بڕین و هانی ئێوه‌ی به‌ڕێزده‌ده‌ین که مافه‌کانی دکتۆر که‌مال وه‌ک مرۆڤ و وه‌ک زندانیێک بپارێزرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌شکه‌نجه نه‌درێت.
ئێمه دکتۆر که‌مال به زندانییه‌کی سیاسی ده‌زانین له کوردستاندا و داواده‌که‌ین که :
مافی هه‌بێ، ئازادانه پارێزه‌ر بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت.
پارێزه‌ری دکتۆر که‌مال له دانیشتنه جستوجۆییه‌کاندا ئاماده‌بێت.
که‌یسه‌که بدرێت به دادگایه‌کی بێلایه‌ن و ناحزبی.
که دادگایکردنه‌که عه‌له‌نی بێت و ده‌روازه‌کانی بۆ خه‌ڵک و مێدیا کرابێته‌وه.
گشت ئعترافێکی که له‌ژێر زه‌بری ئه‌شکه‌نجه‌دا درکێندرابێت، به‌ناشه‌رعی بناسرێت.
له‌کۆتایدا ، وه‌ک پارتی لیبرالی کوردستان، جارێکی تر، ناره‌زایمان به‌رانبه‌ر به سته‌مکاریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌بڕین و به‌بیری ئێوه‌ی به‌ریز دێنینه‌وه که هیچ هێزێک نییه، بتوانێ رێگا له گۆڕان بگرێت، رێگا له پێشکه‌وتن و ژیاری نوێ بگرێت.
به‌ره‌و دابینکردن و مسۆگه‌رکردنی مافه‌کانی تاک له کوردستاندا.
پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small Government |