|
زمانی ستاندهرد، زمانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێزان زمانی ستاندهرد هه‌مێشه و به‌درێژایی مێژوو زمانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه. داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه، زمانی داگیرکه‌رانی سه‌پاند به‌سه‌رماندا و تا ئه‌مڕۆ عه‌ره‌بی و تورکی و فارسی زمانی ستانده‌ردی به‌شه‌جیاوازه‌کانی کوردستانه. به‌ڵێ، زمانی ستاندهرد زمانی دهوڵهتو ده‌سه‌ڵاته. نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامه‌که‌ی نه‌بوونی زمانی کوردیی (ستاندهرد) و به‌هێزیی کۆمه‌ڵێ دیالێکتی ناوچه‌یی بوو.
جێی داخیشبوو که دوو ئیداره حزبییه‌که‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییاندا، نه‌ک هه‌ر هه‌وڵیاننه‌دا زمانێکی ستاندهرد به داموده‌زگاکانیان ببه‌خشن به‌ڵکو نه‌زانانه، که‌وتنه شه‌ڕ له‌سه‌ر ژن و ئافره‌ت و قوتابیی و خوێندکار. به‌ڵێ، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌کاندا، سۆرانی بوو به دوو سۆرانی. له‌سه‌رده‌می ئیدارهحزبییهکانی یه‌کیه‌تی و پارتیدا، سۆرانی و بادینی به‌چه‌شنی سه‌رده‌می داگیرکه‌ران، به‌جیا و دوور له‌یه‌کدی که‌وتنه گۆڕان و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ پێداویسته نوێکانی زمانی کوردیی.
ئاگاداریی: گه‌ر پێتان ناکرێت، پێمانده‌کرێت. Big People small Government |