|
نا بۆ زیندانیکردنی د. که‌مال سه‌ید قادر
ئێمه له پارتی لیبرالی کوردستان، گۆشه‌کراو و وابه‌سته به پرینسیپ و به‌ها دیموکراسی و چه‌مکه‌کانی ئازادی تاک و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تی یاسا. ئه‌و هه‌نگاو و جورئه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر به‌توندی ئیدانه‌ده‌که‌ین و به‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و چه‌سپاندنی هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی زۆردارانه‌ی نادیموکراسیانه‌ی ده‌بینین. بۆیه ئێمه لێره‌دا و له‌رێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه، جارێکی تر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌و راستییه به‌ئاگا دێنینه‌وه، گه‌ر تا ئێستا رۆشنبیران و رێکخراو و هێزه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بێده‌نگیان وه‌ک هۆکارێک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و یه‌کخستنی ماڵی کوردی به پێویست و ستراتیژی ئه‌م قۆناغه سه‌خت و نوێیه‌ی ئه‌مڕۆی واقعێکی کورد زانیبێت، ئه‌وا له‌مه‌و دووا بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی له‌ئاست سه‌رکه‌شی و زیاده‌ڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی به‌رامبه‌ر به تاکی کورد‌و ئه‌ندامانی رێکخراو و ده‌زگا دیموکراسیه سه‌ربه‌خۆکان و پێشێلکردنی مافه‌کانیان به مه‌ترسی و زه‌نگێکی خه‌ته‌رناک لێکده‌درێته‌وه. هاوکات، داوا له رۆشنبیرانی خاوه‌ن بیر و قه‌ڵه‌می ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ین که له‌ئاست ئه‌م یاسا‌و بڕیاره زۆردار‌و نادادپه‌روه‌رانه‌و نایه‌کسانه‌دا هه‌ڵوێست وه‌رگرن و کار بۆ یه‌کخستن و رێکخستنی ریزه‌کانیان بکه‌ن. چونکه بیر و رخنه و قه‌ڵه‌می ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، به کۆ و بوونی هه‌موویان ده‌بنه پێکهاته و مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ و به‌جورئه‌ت به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، ده‌نا ده‌سه‌ڵاتی حزبی زۆردار‌و عه‌قڵیه‌تی خێڵ و یاسای جه‌نگه‌ڵستان و ژووری داخراو هه‌رگیز رێگه به‌بوون و ژیان و مانه‌وه‌یان نادات. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی لیبرالی کوردستان Big People small Government |