|
دیموکراسیه‌ت و هێرشی دژ یه‌کگرتووی ئیسلامی
به‌ڕێزان جگه له‌م رووداوه فره زه‌ق و نابه‌جێیه، تا ئێستا له چه‌ندین شوێنی دی هه‌ڕه‌شه‌ی توند و رێگریی له لایه‌نگرانی لیسته سه‌ربه‌خۆکانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی کوردستان کراوه و رێ‌یان پێنه‌دراوه کاره‌کانیان ئه‌نجامده‌ن. ئێمه ئه‌رکی پاراستنی (ئازادی راده‌ڕبڕین) له ئه‌ستۆی حکومه‌تی کوردستاندا ده‌بینین و به به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ده‌زانین به‌رانبه‌ر به پاراستنی مافه‌کان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی کرده‌وه‌کانی ئه‌هلی تاریکیی. دیموکراسیه‌ت ته‌مه‌نی له 100 ساڵ تێپه‌ڕیوه. ئه‌مڕۆ، له جیهانی ئێمه‌دا. له 120، ولاتدا، (ده‌نگدانی ئازاد) مافێکی گشتییه. له‌و 120 وڵاته‌دا 3.5 ملیار مرۆڤ ده‌ژی. واته نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر رووی زه‌مین. بۆ ده‌بێ ئێمه له‌و گۆڕانه جیهانی و چاکه به‌دووربین و به‌نده‌ی تاریکی و کۆیلایه‌تی بین و کوڕنووشبه‌رین بۆ هێزه‌کانی دژ به ئازادی هۆش و له‌ش و ده‌روون. تاکه‌ی هه‌ناسه‌بڕکێمانبێت به‌دوای مێژوودا. دیموکراسی و نیمچه دیموکراسی نییه. یان دیموکراسی هه‌یه یان نییه. دیموکراسی بۆ هه‌ندێ که‌س حه‌ڵاڵ نییه‌و بۆ هه‌ندێ که‌س حه‌رام. یان بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه یان نییه. ئێمه وه‌ک پارتی لیبرالی کوردستان به‌ئه‌رکی حکومه‌تی ده‌زانین که به ره‌وت و کردار، ئاشکرا نیشانی‌دا که سه‌ر به باره‌گای دیموکراسیخوازانه و چیدی رێنادات که که‌لتووری سته‌مکاری و تاکه بیر و تاکه بۆچوون، پرۆسه‌ی دیموکراسی و پلورالیزم له کوردستاندا زینده‌به‌چاڵکات. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی لیبرالی کوردستان Big People small Government |