|
پیرۆزبێت حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان
ئێوه‌ی به‌ڕێز، چاک ئاگادارن که هۆی گشت کێشه‌و و دیارده نه‌گه‌تیڤه‌کانی ئه‌م 15 ساڵه‌ی رابوردوومان، ((وه‌ک گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری. نه‌بوونی سستێمێکی دادگوزاریی سه‌ربه‌خۆ، نه‌بوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، نه‌بوونی په‌رله‌مانێکی هه‌ڵبژێردراو، و نه‌بوونی یهکدارایی و یه‌ک له‌شکرو و یه‌ک هێزیی پۆلیس. و پێشێلکردنی مافه‌کانی تاکی کورد.))، هه‌مووی ئه‌نجامی هه‌بوونی دوو ده‌سه‌ڵاتی حزبی بووه نه‌ک دوو حکومه‌ت. ئاشکرایه، که ناکۆکیه مێژووییه‌کانی نێوان هه‌ردوو لاتان، رێگایان به دروستبوونی حکومه‌تی کوردستان نه‌دا، و له‌بریدا، دوو ده‌سه‌ڵاتی حزبیتان دروستکرد که 15 ساڵ به‌ناوی حزبه‌وه و به‌به‌هانه‌ی نه‌بوونی حکومه‌ته‌وه خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تی دزییه‌وه. له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابوردوودا، ئاشکرا دیتمان که چۆن ده‌سه‌ڵاتی حزبیی، هه‌میشه کار بۆ بهژهوهندیهکانی حزب و گه‌ورانی حزب و به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی خودی حزبه‌که ده‌کات. دیتمان چۆن داموده‌زگا گشتییه‌کان بۆ خزمه‌تی حزب به‌کاردێنێ. دیتمان چۆن یه‌کیه‌تی و پارتی و شوعی و ئیسلامی ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام میلله‌ت نه‌یبوو. دیتمان چۆن حزب پۆلیس و له‌شکری هه‌بوو، به‌ڵام میلله‌ت نه‌یبوو. دیتمان چۆن حزب ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌و ئابووریی کوردستاندا گرت، و رێگای له سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری سه‌ربه‌خۆ و بازاڕی ئازادگرت و یه‌کێ لهفاسیدترین ده‌زگا ئیداریه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی دروستکرد. ئاشکرا دیتمان که چۆن ده‌سه‌ڵاتیی حزبیی، مرۆڤی کوردی بێده‌سه‌ڵات و مافکرد. دیتمان چۆن وه‌زیفه‌و ده‌سه‌ڵات و مافی به (مه‌رجی ئه‌ندامه‌تی حزب و ته‌زکیه‌ی حزبه‌وه به‌سته‌وه). دیتمان چۆن حزب، به‌ئاواتی لهغاوکردنهوهی بیر‌و زار‌و کرداری مرۆڤی کوردستانی ئاشکرا په‌لاماری دهنگو بیر‌و کرداری ئازادی دا. بۆیه، بۆ به‌هێزکردنی حکومه‌تی هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی داموده‌زگا گشتیه‌کان، له دیدی ئێمه‌وه، رێگرتن له به‌رده‌وامی سته‌مکاریی و دکتاتۆریه‌تی تاکه حزب و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی، که پازده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زینده‌به‌چاڵکرا. و چالاکانه رێگاخۆشکردن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازاد ئه‌رکی هه‌ره‌مه‌زنی گشت حکومه‌تێکی نیشتیمانییه. ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی گشت حکومه‌تێکه که خۆی به حکومه‌تی هاوڵاتیان بزانێت. له‌گه‌ل رێزماندا ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی لیبرالی کوردستان Big People small Government |