له پێناو دابینکردنی ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تیه‌کان له ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستاندا
2006-06-24
ده‌ستور وه‌کو دۆکۆمێنتێکی یاسایی نه‌ک هه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی حوکم له ولاتێکو هه‌رێمێکدا ده‌ستنیشان ده‌کاتو ماف‌و ئه‌رکه‌کانی ده‌سه‌لات ده‌ژمێرێت، به‌لکو جگه له ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی یه‌کانی نێوان ده‌زگاکانی ده‌وله‌تو هه‌ر سێ ده‌سه‌لاته‌که‌ش، په‌یوه‌ندی نێوان هاولاتیانو ده‌سه‌لاتیش ڕێکده‌خات، ئه‌میش له ڕێگای ژماردنی ماف‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هاولاتیان و دیاری کردنی سنوری ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌رامبه‌ر به تاکه که‌س. جگه له‌مانه‌ش له سیسته‌مێکی فیدرالیدا ده‌ستور هه‌لده‌ستێت به دابه‌شکردنی سه‌روه‌ری ده‌سه‌لاته‌کان له نێوان ده‌سه‌لاتی فیدرالی‌و هه‌رێمه‌کانیشدا. هه‌ر هه‌رێمێکی فیدرالیش بۆی هه‌یه ده‌ستورێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت به مه‌رجێک له چوارچێوه سه‌ره‌کییه‌که‌ی ده‌ستوری فیدارالی ده‌رنه‌چێت. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ماف‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تی یه‌کانیشه‌وه هه‌بێت ئه‌وا ده‌ستوری هه‌رێمێک بۆی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی فراوانتر ئه‌م مافانه بۆ هاولاتیان دابین بکات، چونکه هه‌ر هه‌رێمێک له‌وانه‌یه تایبه‌تمه‌ندی ئابوری‌و، کۆمه‌لایه‌تیو، سیاسی‌و، پێکهاته‌ی ئێتنیو ئاینی خۆی هه‌بێت.
بێ گومان ژماردنی ئه‌م مافانه له ده‌ستور به ته‌نها ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که‌وا ئه‌م مافانه له ڕاسته‌قینه‌شدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتیان سودی لێ وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌کو له زۆر له ولاته تاکڕه‌وو دیکتاتۆرییه‌کاندا باوه کاتێک مافه ده‌ستورییه‌کان ده‌کرێنه په‌رده‌یه‌ک بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م جۆره ڕژێمانه تاکو له پشت په‌رده‌وه چه‌وسانه‌وه‌و ده‌مکوتکردنه‌وه درێژه‌ی پێ بدرێت. دابین کردنی ماف‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان جگه له ژماردنیان له دۆکۆمێنتێکی ده‌ستوریدا، پێش هه‌مو شتێک پێ ویستیان به سیسته‌مێکی دادگایی لێهاتوو، سه‌ربه‌خۆو بێ لایه‌ن هه‌یه که‌وا چاودێری جێ به جێ کردنیان بکات له ته‌ک یاسایه‌کی تایبه‌ت له سه‌ر جێ به جێ کردنی ئه‌م مافانه، واته بۆ نمونه هاولاتیان له کاتی پێویستدا چۆن بتوانن سکالا به‌رزکه‌نه‌وه‌و ڕوو له کوێ بکه‌ن.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیش وا خه‌ریکی ڕاگه‌یاندنی ده‌ستورێکه بۆ هه‌رێم، که‌وا بێ گومان ده‌بێت ماف‌و ئازادی یه بنه‌ڕه‌تییه‌کان به‌شێکی گرنگی ئه‌م ده‌ستوره بن. بۆیه ئێمه وه‌کو پارتی لیبرالی کوردستان زۆر به گرنگی ده‌زانین ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه پێش په‌رله‌مانی کوردستان:
1. ئه‌و مافه ده‌ستورییانه‌ی که‌وا له‌م ده‌ستوره‌دا ده‌ژمێردرێن ده‌بێت زۆر فراوانتربن له‌و مافانه‌ی که‌وا له ده‌ستوری عێراقی فیدرالی ژمێردراون، به تایبه‌تی له بواری مافه ئابوری‌و، کۆمه‌لایه‌تیو، کولتوری‌و مافی که‌مایه‌تی یه ئێتنیو ئاینی یه‌کاندا.
2. ده‌بێت میکانیزمێکی یاسایی کاریگه‌ر له ده‌ستوره‌که ده‌ستنیشان بکرێت بۆ جێ به جێکردنی مافه‌کان له ڕاسته‌قینه‌دا تاکو هه‌ر به دروشم نه‌مێننه‌وه.
3. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی دادگایییه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا به ڕای ئێمه باشترین ڕێگا بۆ چاودێری کردنی جێ به جێکردنی ئه‌م مافانه، دامه‌زراندنی دادگایه‌کی لێ هاتوو، سه‌ربه‌خۆو بێ لایه‌نی تایبه‌ته به مافی مرۆڤ. ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م دادگایه پێ ویسته بریتیبن له ژماره‌یه‌کی دیاری کراو له یاساناسانی لێهاتوی خاوه‌ن ئه‌زمونو باوه‌ڕپێکراو که‌وا له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌لببژێردرێن. ڕێگایه‌کی تریش ئه‌وه‌یه که‌وا دادگای ده‌ستوری خۆی به‌م کاره هه‌لسێت به مه‌رجێک ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی ته‌نها له دادوه‌ران پێک نه‌یه‌ت به‌لکو له پێناوی شه‌فافیه‌تدا چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی‌و کۆمه‌لایه‌تی ناسراوو باوه‌ڕپێکراویش له خۆیدا بگرێته‌وه.
4. یاسایه‌کی جێ به جێکردنی ئه‌م مافانه له په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌ربچێت، به جۆرێک که‌وا ئاسانترین ڕێگا بۆ هاولاتیان دیاری بکات بۆ به دواچونه‌وه‌ی مافه‌کانیان له کاتی پێ ویستدا. بۆ نمونه پێشکه‌شکردنی سکالا به شێوه‌یه‌کی ئاسان‌و ساکار بۆ دادگای مافی مرۆڤ یاخود دادگای ده‌ستوری له لایه‌ن تاکه که‌سه‌وه وه به بێ هیچ کۆسپێکی بیرۆکراتی وه به بێ چه‌سپاندنی خه‌رجی یه‌کی ئه‌وتۆ.
5. گه‌ر هاولاتی به هۆی ئالۆزی کێشه‌که پێویستی به پارێزه‌ر کرد، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌رکی خه‌رجی پارێزه‌ر بکه‌وێته ئه‌ستۆی خودی دادگا.
6. ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بۆیان هه‌بێت سکالا به‌رز که‌نه‌وه له به‌رده‌م دادگا له حاله‌تی پێشێلکردنی مافی تاکه که‌سو پێشێلکردنی مافه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی.
پارتی لیبرالی کوردستان له‌م باوه‌ڕه‌یه که‌وا پێوه‌ری شارستانیه‌ت له هه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک بریتییه له ڕێزگرتنی ئه‌م کۆمه‌لگایه له مافه‌کانی بێ هێزترین ئه‌ندامه‌کانی. هیوادارین ئه‌م پرنسیپه‌ش شوێنی تایبه‌تی خۆی له ده‌ستوری کوردستاندا بۆ دیاری بکرێت.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
له‌پێناو حوکمی چاک و حکومه‌تی چاکدا
پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small Government |