نه‌ک هه‌ر سه‌حه‌ر بۆ ده‌ره‌وه، ئێرانیش بۆ ده‌ره‌وه
2006-07-16
به‌رێزان، ئه‌ندامانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی.
به‌ڕێزان، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێم.
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان.
بۆ گشت رێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌کانی باشووری کوردستان.
لای که‌س شاراوه نییه که ده‌وڵه‌تی ئێران، یه‌کێکه له داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان و به‌درێژایی مێژووی دوژمنێکی بێره‌حمی کورد بووه. لای که‌سیش شاراوه نییه که ئه‌م داگیرکه‌ره،هه‌میشه، چالاکانه رێکخراوه سیاسیه‌کانی باشووری کوردستانی به‌کارهێناوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی. لای که‌سیش شاراوه نییه که گه‌وره‌ترین هێزی تێکده‌ر، و هانده‌ری تیرۆر و توندره‌ویی و نائارامی له گشت عیراقدا ئه‌مڕۆ هه‌مان ده‌وڵه‌ته که پێی ده‌ڵێن ئێران.
به‌ڕێزان
پاش تیرۆرکردنی ئه‌ندامانی پارتی شۆرشگێرانی کوردستان و بێحورمه‌تی ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ر به‌رابه‌ر به ئاڵای کوردستان. هه‌موو کورد، له گشت پارچه‌کانی کوردستانی داگیرکراوماندا، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی حکومه‌ت و په‌رله‌مانمان بووین. به‌ڵام درێغا هه‌میسان سیاسه‌تمه‌داری کورد بێده‌نگی په‌سه‌ندکرد.
ئمڕۆ، ئێمه وه‌ک پارتی لیبرالی کوردستان، له پێناو پاراستنی ماف و که‌رامه‌تی مرۆڤی کوردستانی، داوا له گشت لایه‌کتان ده‌که‌ین که ئاشکرا ده‌نگی ناڕه‌زاییتان ده‌ربڕن و حکومتی کوردکوژی ئێران ریسواکه‌ن. تا که‌ی به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه چاوپۆشی له داگیرکه‌ران بکه‌ین، تاکه‌ی به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه نه‌وێرین پشتی براکانی رۆژهه‌ڵاتمان بگرین. تا که‌ی به‌ناوی سیاسه‌ته‌وه به‌رابه‌ر به تیرۆر و له‌سێداره‌دان و ماڵکاولکردنی براکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌مان، سه‌ر شۆڕکه‌ین و وه‌ک کوێر و که‌ڕ و ڵاڵ ره‌فتارکه‌ین. بۆیه بۆ گۆڕینی ئه‌مباره چه‌وته پارتیمان داواده‌کات که:
1 / حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان، به‌ره‌سمی پرۆتێستۆ دژ به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆی عیراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی راگه‌ێنن.
2/ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکرا هه‌ڵوێست بنوێن و پشگیرییان بۆ مافه ره‌واکانی کوردی رۆژهه‌ڵات ده‌ربڕن.
3/ بۆ پشتگیری کوردستانی رۆژهه‌ڵات خۆپیشاندان له گشت باژێر و شاره‌کانی باشووری کوردستان سازبدرێت.
4/ یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، نوێنه‌رانیان له شاره‌کانی ئێران راکێشنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌کنیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تیرۆر ببڕن.
5/ گشت داموده‌زگا و نوێنه‌رانی رژێمی تیرۆر به زوترین کات له هه‌رێمی کوردستان ده‌رکرێن.
تاکه‌ی سه‌رشۆر و فه‌رمانبه‌ری قه‌رارگای ره‌مه‌زانبین.
له‌پێناو حوکمی چاک و حکومه‌تی چاکدا
پارتی لیبرالی کوردستان.
Big People small Government |