هه‌ر پایه‌مانبێت شۆڕشی پرته‌قاڵی
هه‌ر شه‌کاوه‌بێت دره‌وشی پرته‌قاڵی
2007-04-03
ئێمه وه‌ک پارتی لیبرالی کوردستان پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ ( فیستیڤالی پرته‌قاڵی) زانکۆی سڵیمانی که له‌لایه‌ن رێكخراوی سۆڵیدارێتی خوێندكارانه‌وه وه‌ک مانیفێستێکی دژ به‌گه‌نده‌ڵی و له‌پێناو هێنانه دی سیستمێكی حكومڕانی ده‌ستوری دیموكراسی رێکخرا، ده‌رده‌بڕین. پ ل ک هه‌میشه لایه‌نگری گشت هه‌وڵێکی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌و جدییه، که به‌مه‌به‌ستی چاکسازیی و پێشخستنی کوردستان له ناخی چینی لاوان و رۆشنبیران و ریفۆرمخوازانی ئه‌م گه‌له بێ چاره‌نووسه هه‌ڵقوڵابێت.
مانیفێستی پرته‌قاڵی، شۆڕشی پرته‌قاڵی لاوانمانه، راگه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایی نه‌وه‌ی نوێیه له باشووری کوردستاندا به‌رانبه‌ر به گه‌نده‌ڵی و زۆرداریی ده‌سه‌ڵاتی حزبیی که 17 ساڵه له هه‌وڵی بێده‌نگکردن و پشتگوێخستن و وه‌لانانی ئه‌و چینه‌دایه.
شۆڕشی پرته‌قاڵی له کوردستانی ئێمه‌دا، ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ریفۆرمخوازانه که هه‌نگاو و هه‌وڵیان بۆ هێنانه‌دی سیستێمێکی سیاسی ده‌ستووریی مۆدێرن و لیبرال و کراوه‌یه، که پشتی به دیالۆگ و گرنگی په‌روه‌رده و خوێندن و به ئه‌قلانی کردنی سیاسه‌تی کوردی به‌ستبێت.
شۆرشی پرته‌قاڵیمان هێماوئاماژه بۆ چه‌ند راستییه‌ک ده‌کات که خۆی له دروستبوونی ده‌نگی سێیه‌م و پێویستی ریفۆرم و زه‌روره‌تی به‌مه‌ده‌نیکردنی ده‌زگا سیاسی و یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستاندا ده‌بیننه‌وه. شۆڕشی پرته‌قاڵی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدان و پێگه‌یشتنی هێزی راسته‌قینه‌ی سێهه‌م و ده‌نگ و ره‌نگی ریفۆرمخوازانی کوردستانه.
بۆیه ئێمه له‌م سه‌کۆیه‌وه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پال ده‌نگی فستیڤالی پرته‌قاڵییه‌وه، و وه‌ک تاکه پارتی پرته‌قاڵی کوردستان، ره‌نگمان تێکه‌ڵ به‌و ره‌نگه نازداره ده‌که‌ین و به‌کرده‌وه پشتیوانی گشت ئه‌وانه ده‌که‌ین که هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ هێنانه‌دی رۆژگارێکی نوێ و کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ر و تاکانێکی سه‌ر‌به‌خۆ و ئازاد.
له‌پێناو حوکمی چاک و حکومه‌تی چاکدا
پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small Government |