|
له‌بری قسه‌ی زل‌و کرداری بچووک ئه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان. دیارده‌ی کچ خه‌ته‌نه‌کردن، که پتر له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌فریقایدا باوه، ئه‌مڕۆ له جیهاندا به‌گشتی رخنه‌ی لێده‌گیرێ و به‌رهه‌ڵستی ده‌کرێ، گومانیش له‌وه‌دا نییه، که خه‌ته‌نه‌کردنی کچان له مێژووی کورددا، دیارده‌یه‌کی ناباوو و گه‌لێ سنوورداربووه. ئه‌ی کوردستانیان. ئه‌وانه‌ی واده‌زانن که کچ خه‌ته‌نه‌کردن، ئیسلامه‌تییه، کفرده‌که‌ن. تاوانده‌که‌ن. کچ خه‌ته‌نه‌کردن ته‌عه‌دایه له‌و له‌شه‌ی که خوداوه‌ند ئافریدی کردووه. تۆ بڵێی لایه‌نگره‌کانی ئه‌م ناپه‌سه‌ندییه له خوداوه‌ند زیره‌کتر و شاره‌زاتربن تا هه‌ڵه‌کانی راستکه‌نه‌وه و ده‌سکاری په‌یکه‌ری مرۆڤ بکه‌ن؟؟؟ ئه‌دی کانی ( وأنا خلقناکم باجمل صورة ). گومان له‌دانییه، که رێگرتن له‌م جۆره دیاردانه، وه‌ک چۆن پێویستی به گوژی وشیارکردنه‌وه و راگه‌یاندنی به‌رفراوانه له‌لایه‌ن، هاوڵاتیان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و داموده‌زگه‌کانی مێدیاوه، هاوکات بۆ بنه‌بڕکردنی ئه‌م تاوانه، پێویستمان به یاسای قه‌ده‌غه‌که‌ر و جێبه‌جێکردنی یاسایه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه. بۆیه ئێمه وه‌ک پارتی لیبرالی کوردستان داوا له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ده‌که‌ین که بێ پاشخستن، و پشگوێخستن خه‌ته‌نه‌کردنی کچان قه‌ده‌غه‌که‌ن و تاوانباران به‌سزای سه‌خت بگه‌ێنن. با رێنه‌ده‌ین تاریکی هێزه ئه‌هریمه‌نیه‌کان وڵاتی رووناکی داپۆشن. Big People small Government |