جه‌نابی سه‌فیری ئه‌مریکا غه‌ڵه‌تت فه‌رموو
2007-07-21
ئه‌ی کوردستانیان
پارتی لیبرالی کوردستان، تاکه ئۆپۆزیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی کوردستان. له سه‌ره‌تاکانی ساڵه‌وه رێکخستنه‌کانی له‌وه ئاگادارکرده‌وه که ساڵی 2007 به ساڵی که‌رکوک ده‌ناسێنێ. پ ل ک داوای له رێکخستنه‌کانی کرد که گشت تواناکان له‌م ساڵه‌دا ئاراسته‌ی به‌هێزکردنی یه‌کیه‌تی ریزی خه‌ڵکی کوردستان و پشتگرتنی نوێنه‌رانی کوردستان بکه‌ن له پرۆسه‌ی گێرانه‌وه‌ی که‌رکوک و گشت ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ باوه‌شی دایکی مه‌زن. بۆیه له‌م ساڵه‌دا پ ل ک وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن چالاکیه‌کانی راگرت.
به‌ڕێزان
به‌پێی ماده‌ی 58 له یاسای کاتی عیراق و پاشان ماده‌ی 140 له ده‌ستوری هه‌مێشه‌یی ده‌بوایه له 31ی مانگی ئاداری رابردوو پرۆسه‌ی ئاساییکردنه‌وه کۆتایی پێبهاتایه. ده‌بووایه له 31ی ته‌موزدا سه‌رژمێری بکرایه تا له له 31 کانوونی دووم ریفراندوم بکرێت. ئه‌م پرۆسه‌یه نه‌ک هه‌ر ده‌ستی پێنه‌کردووه بگره، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی نیوه‌ی دووه‌می ساڵ، ورده ورده داواکاری دواخستنی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140، به به‌هانه‌ی پێداویستی ته‌کنیکی و میکانزمیهوه به‌ر گوێان ده‌که‌وێ. دووژمنکاری داخوازیه‌کانی کورد روونترده‌بێته‌وه و ئه‌مریکاش ئاشکرا رێگا بۆ پێشنیاره‌کانی به‌یکه‌ر – هامڵتۆن خۆشده‌کات و ده‌یه‌وێ به‌عسیه‌کان بێنێته‌وه سه‌رخوان و چاره‌ی که‌رکوک هه‌ڵگرێ بۆ تێشوو. هاوکات له‌م باروو دۆخه ترسناک و ناسکه‌دا، جه‌نابی "رایان كرۆكه‌ر"ی باڵێۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق، راشکاوانه راده‌گه‌ێنی، که ( چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک ده‌بێ به‌دڵی گشت لایه‌نه عیراقیه‌کان بێت ) . بۆیه رۆژی ئه‌وه هاته‌وه که وه‌ک پ ل ک پشووی 2007مان ببڕین و ده‌نگمان هه‌میسان به‌رزکه‌ینه‌وه و بێباکانه به جه‌نابی سه‌فیری ئه‌مریکا بڵێن، غه‌ڵه‌تت فه‌رموو. عیراقی رازیبن و رازی نه‌بن. که‌رکوک کوردستانه. ئه‌مریکا رازی بێت و رازی نه‌بێت، که‌رکوک کوردستانه.
له‌دیدی ئێمه‌وه، گوومان له‌وه‌دا نییه که، سیاسه‌تمه‌دارانی یه‌کیه‌تی و پارتی، له‌پێناو درووستکردنه‌وه‌ی (عیراقی فیدرالی و دیموکراسی) له‌بری پێداگرتن له‌سه‌ر مافه‌کانی کورد رۆژبه‌رۆژ ته‌نازولی پتریانکرد بۆ لایه‌نه‌کانی تر. گوومان له‌وه‌شدا نییه که هه‌ڵه‌ی مه‌زنیان په‌سه‌ندکردنی ماده‌ی 140 بوو. چوونکه گه‌ر که‌رکوکیان به کوردستان بزانیبا، نهیاندهخسته مه‌زادخانه‌ی ده‌نگدانه‌وه.. کورد که‌مینه‌یه له عیراقدا، هه‌میشه زۆرینه، له‌رێی ده‌نگدانی دیموکراسییه‌وه، ده‌توانێ مافه‌کانی زه‌وتکات و پێشێلکات. به‌ڵێ گه‌رمافی که‌مایه‌تیه‌کان به‌ر له‌ده‌سپێکردنی پرۆسه‌ی دیموکراسی جێگیرنهکرێت و دابین نه‌کرێ، ئه‌و مافه هه‌میشه له ژێر ره‌حمه‌تی ئیستیبدادی زۆرینه‌دا ده‌بێت. هیوادارین سبه‌ی له‌رێی ده‌نگدانێکی شه‌رعییه‌وه، زمانی کوردیمان لێ حه‌رام نه‌که‌ن.
به‌ڵێ به‌ڕێزان.
له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌م مهترسییهشدا، مه‌ترسی ئیستیبدادی زۆرینه. میلله‌تی مه‌زنی کوردستان، به گشت رێکخراوهکانیهوه، و له پێناو یه‌ک ریزی و یه‌ک ده‌نگی پشتی نوێنه‌رانی گرتوو به ماده‌ی 140 رازی بوو، به‌ڵام، .... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین برا ( عیراقیهکانی ) یه‌کیه‌تی و پارتی به شیعه‌و سونهیانهوه، به پشتگیری ئه‌مریکا، سوورن له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستور به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی فیدرالی و دواخستنی ماده‌ی 140 ، سه‌رباقی ئه‌م حاڵه ناله‌بارو ترسناکه، جه‌نابی سه‌فیر ده‌ڵێ، ( چاره‌ی که‌رکوک ده‌بێ به‌دڵی گشت عیراقیهک بێت ) . به‌ڵێ، ئه‌و عیراقیانه‌ی که تا ئه‌مڕۆ، له‌ده‌ستوردا، گشت کێشه‌کانی کوردستانیان بێچاره و هوڵواسراو هێشتۆته‌وه، ئه‌و عیراقیانه‌ی له رۆژی یه‌که‌مه‌وه دژ به ماده‌ی 140 بوون. ئه‌و عیراقیانه‌ی که تا ئه‌مڕۆ دژ به فیدرالیه‌تی کوردستانن، ئه‌و عیراقیانه‌ی که پهرلهمنیان ورده ورده بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به کوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌و عیراقیانه‌ی که رۆژ به رۆژ ده‌سه‌لمێنن که به‌رانبه‌ر به‌کورد خاوه‌ن هه‌مان سیاسه‌تی رژێمی پێشوون و بگره هه‌ندێکیان دوورتریش ده‌ڕۆن له دوژمنایه‌تی داخوازیه‌کانی کورددا. جه‌نابی سه‌فیر گه‌ر برا عیراقیهکانی یه‌کیه‌تی و پارتی نیه‌تیان به‌رانبه‌ر کورد پاک بوایه، بێ ماده‌ی 140 باری که‌رکوکیان ئاسایکردبووهوه. جه‌نابی سه‌فیر، عیراقی شیعه‌و سوونه 70 ساڵه کورد لهقهنارهدهدات و ماڵی کاولده‌کات، ده‌ته‌وه‌ێ ئه‌مڕۆ شۆڤینزمی عه‌ره‌بی به‌خواستی دڵ شارێکی (( عیراقنا الحبیب ))، که به‌شێکه له (( وه‌ته‌نی عه‌ره‌بیان )) به شارێکی کوردستان بناسێ. یاخود جه‌نابتان ده‌تانه‌وێ دیدی ئه‌مریکا به دۆسته عیراقیهکانتان راگه‌ێنن، و بڵێن که‌رکوک ( عیراقه ). نه‌خێر جه‌نابی سه‌فیر غهڵهتتان فه‌رموو. هه‌زاربار غهڵهتتان فه‌رموو. که‌رکوک کوردستانه.
جه‌نابی سه‌فیر.
که‌رکوک وه‌ک چۆن خه‌تی سووره بۆ یه‌کیه‌تی و پارتی، وه‌هاش خه‌تی سووره بۆ ئه‌مریکا.
گه‌ر که‌رکوک کوردستان نییه ... بۆچی به یاسای ئۆتۆنۆمی رازی نه‌بوون.
گه‌ر که‌رکوک کوردستان نییه ... بۆچی شه‌ڕی 1974.
گه‌ر که‌رکوک کوردستان نییه ... بۆچی ئاشبه‌تاڵی 1975.
گه‌ر که‌رکوک کوردستان نییه ... بۆچی راگواستنی زۆره‌ملی.
گه‌ر که‌رکوک کوردستان نییه ... بۆچی کاولکردنی 4000 گوند.
گه‌ر که‌رکوک کوردستان نییه ... بۆچی ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵکردن.
گه‌ر که‌رکوک کوردستان نییه ... بۆچی کیمیاباران.
گه‌ر که‌رکوک کوردستان نییه ... بۆچی ره‌وی مه‌زن.
ئه‌مانه هه‌موو ئه‌مجامی شه‌ڕی که‌رکوک بوون.
جه‌نابی سه‌فیر!!
ئه‌ورۆژه‌ی که، به‌پێی دیموکراسیه‌تی عیراقی تۆ و حزبه عیراقیه‌کان، که‌رکوک کوردستان نه‌بوو، وه‌ک چۆن میلله‌تی نه‌مرمان حولهفاکانتان به چهپلهو هه‌لهه‌له و فیکه تا مه‌قه‌ڕه‌کانی تاران راوده‌نێ وه‌هاش خه‌نجه‌ری لاوی کورد ورگی عه‌سکه‌ری ئه‌مریکی هه‌ڵده‌دڕێ.
یان کوردستان یان نه‌مان
پارتی لیبرالی کوردستان.
Big People small Government |