بایکۆتی به‌رهه‌م و کاڵای تورکی بکه‌ن
2007-08-20
ئه‌ی هاوڵاتی کوردستانیی!
ئه‌ی پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی، که‌رامه‌ت و خاک!
ئه‌مڕۆ بۆ گشت لایه‌ک، ئاشکرا ده‌رکه‌وتووه، که به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا، شه‌ڕی دژ به پ‌ک‌ک، نییه. به‌ڵکو تێکدانی هه‌رێمی کوردستان و له‌سێداره‌دانی خه‌بات و ئاره‌زووی گشت کوردستانییه‌که.
ئه‌ی هه‌میشه به‌رزان.
ئابووریی چه‌که. چه‌کێکه، که هه‌میشه هاژه‌و له‌رزه‌ی، له پڵته پڵتی، بۆمب و تۆپی له‌شکران مه‌زنتر و کاراتره. هه‌میشه، خورپه‌تی له جه‌رگدا، له هاتوو هاواری که‌مالیستان داچڵه‌کێنتره.
ساڵی 2006، عیراق 23 ملیار دۆلار کاڵای هاورده‌کردوه، که 20% له لایه‌ن تورکیاوه ده‌سته‌به‌رکراوه. له دوو ساڵی ڕابوردوودا، کۆمپانیا تورکیه‌کان، که زۆربه‌یان هاوکار و سه‌ر به‌له‌شکری تورکین، ته‌نها له بیناسازی و پرۆژه‌ی ڕێگه‌وباندا، 5 ملیار دۆلاریان له هه‌رێمی کوردستاندا قازانجکردووه. 5 ملیار دۆلاری کوردستانیانیان خستۆته ته‌نکه‌ی باخه‌ڵه‌وه. جگه له‌مانه‌ش ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستاندا، له هه‌رێمی بێ کشتوکاڵ و پیشه‌سازیدا، خواردن و میوه و سه‌وزه و ته‌نانه‌ت شیری منداڵانیشمان له تورکیای دوژمنی مه‌زنی کوردستانه‌وه دێت.
ئابووری چه‌که! ڕۆژ رۆژی بایکۆتکردنی کاڵا و به‌رهه‌می تورکیه. ئه‌مه بانگه‌وازی ئێمه‌یه بۆ گشت شه‌ره‌فدارێک، بۆ گشت هاووڵاتییه‌ک.
حکومه‌ت و بازرگانان بایکۆتی تورکیا ناکه‌ن، به‌ڵام هێزی هه‌میشه مه‌زن، هه‌میشه باڵاده‌ست، که هاووڵاتییه. بایکۆتی کاڵای فاشیان و داگیرکه‌رانی پێده‌کرێت.
با گه‌وره فێری منداڵ بکات، منداڵ فێری گه‌وره بکات، لاو فێری پیر بکات، پیر فێری لاو بکات.
کاڵای تورکی مه‌کڕن، بایکۆتی به‌رهه‌م و کاڵای تورکی بکه‌ن.
ئه‌ی هاوڵاتی کوردستانی، چالاک به له ڕماندن و هه‌ڵاوسانکردنی ئابووری تورکیا. ڕێگا مه‌ده فاشیستان به پاره‌ی ئێمه به‌خته‌وه‌ری بۆ خۆ بکڕن و کاولیی بۆ کوردستان.
ئه‌ی کوردستانیی له هه‌رکوێیه‌ک هه‌یت. ئه‌رکی سه‌رشانته بانگه‌وازی بایکۆتی کاڵای تورکیی به دوور‌و نزیکت بگه‌یه‌نیت.
هه‌ر پایه‌مان بێت کوردستان
هه‌ر سه‌رفراز بێت کوردستان
له‌پێناو حوکمی چاک و حکومه‌تی چاکدا
پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small Government |