جه‌ژنی کریسمس جه‌ژنی کوردانه
2007-12-09
مێژووناسان ئاگادارن که کوردستان له دێرین مێژوویدا خاوه‌نی دوو جه‌ژنی مه‌زن بووه، جه‌ژنی نه‌ورۆز و جه‌ژنی مهرگان ( مهره‌جان) که ساڵیادی له‌دایکبوونی مهر (خودای رووناکی و مهره‌بانی) بووه. کۆنترین به‌ڵگه‌کانی ئه‌م خودا مه‌زنه (که سیمبۆله‌که‌ی خۆره) ساڵی 1907 له ئارشیفی شاری (بوغ هاز کۆی) پایته‌ختی هیتیه‌کان له باکووری کوردستاندا دۆزراوه‌ته.
مهرپه‌ره‌ستی ( Mitraism ) جگه له‌وه‌ی له هیندستانه‌وه تا سکوتله‌ندای گرته‌وه، له رێگه‌ی هیتیه‌کانه‌وه گه‌یشته میسری کۆن و خۆری کرد به یه‌کێ له دروشمه مه‌زنه‌کانیان و فه‌لسه‌فه‌ی جه‌نگی رووناکی دژ به تاریکی کرد به بنه‌مایه‌ک که تا ئه‌مڕۆ له‌ویژدانی مرۆڤدا ره‌گی قووڵی ماوه.
مهر ( Mitra, Mithra ) وه‌ک چۆن، له وڵاتی خۆیدا مه‌زن بوو. له ئمپراتۆریه‌تی رۆمانیشدا، هه‌مان مه‌زنی پێبه‌خشرا و خۆر بوو به نیگاری ئاڵا و گشت ساڵێک له 25 ی دیسه‌مبه‌ردا، جه‌ژنی میهره‌جان (جه‌ژنی له دایک بوونی مهر) ده‌گیرا. له ناو ماڵ و ئه‌شکه‌وته‌کاندا، مۆم داده‌گیرسا و درێژترین شه‌وی زستان رووناکده‌کرایه‌وه.
پاش بوونی ئمپراتۆریه‌تی رۆمانی، به مه‌سیحی، ئه‌م جه‌ژنه تا ساڵی 353 ی زاینی به مه‌زنی خۆی مایه‌وه. له‌و ساله‌دا، و له‌به‌ر نزیکی دوو جه‌ژنی مهره‌جان (25 دیسه‌مبه‌ر) و جه‌ژنی له‌دایک بوونی عیسا ( 6 ی مانگی یه‌ک،، واته جه‌نیوه‌ری) پاپا لیبیر ( Libere ) بڕیاری لێکدانی هه‌ردوو جه‌ژنیداو و رۆژی 25ی دیسامبه‌ری وه‌ک جه‌ژنی له‌دایک بوونی عیسا راگه‌یاند. جه‌ژنی مهره‌جان ناوی گۆڕا به‌ڵام شێوه‌ی نه‌گۆرا، تا ئه‌مڕۆ رووناکی و مهره‌بانی ناوه‌رۆکیه‌تی. بۆیه جه‌ژنی کریسمس جه‌ژنی کوردانه.
پاش هاتنی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، ئاشو زه‌رده‌شت و راگه‌یاندی تاکه خودا په‌رستی و له ناوبردنی فره‌خودایی، مهر بوو به یه‌کێ له فریشته پیرۆزه‌کانی مه‌زداپه‌رستی و ئاگر و رووناکی و خۆر جێی خۆیان له ده‌روونی میلله‌تاندا له‌ده‌ستنه‌دا. میترایزم، ئه‌مڕۆش جگه له دیاری ره‌نگو رووی له مه‌زهه‌بی شیعی و دینی مه‌سیحیدا ، شوێنه‌واری له کولتوری کورد و دینه‌کانیدا (ئێزدی، یارسان، عه‌له‌وی، شه‌به‌ک و ... هتد. ) گه‌لێ ئاشکرایه. تا ئه‌مرۆش شه‌وی یه‌ڵدا ( شه‌وی له‌دایک بوونی مهر) زیندووه.
ئه‌ی کوردینه، کریسمس جه‌ژنی ئیوه‌یه، وه‌ک چۆن ئاگری نه‌ورۆز ده‌که‌نه‌وه، ئاگری مهره‌جانیش بکه‌نه‌وه. له‌شه‌وی له‌دایکبوونی خودای رووناکی و مهره‌بانیدا، مۆم پێکه‌ن و خۆشه‌ویستی ببه‌شنه‌وه. له تاریکی شه‌وی زستاندا، کوردستان رووناککه‌نه‌وه.
له‌پێناو حوکمی چاک و حکومه‌تی چاکدا
پارتی لیبرالی کوردستان
Big People small Government |