|
به‌ڕێز سه‌رۆک کۆماری عیراق مام جه‌لال به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عیراق، به‌ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی لیبرالی کوردستانه‌وه پیرۆزبایی له ئێوه‌ی به‌رێز و گشت میلله‌تی کوردستان ده‌که‌ین و ئه‌په‌ڕی خۆشحاڵێمان به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌رده‌بڕین . بوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ک به سه‌رۆک کۆماری عیراق وه‌ک چۆن رووداوێکی بێهاوتایه له مێژووی میلله‌تی کوردستاندا هه‌روه‌هاش به‌ڵگه‌ی گۆڕانێکی مێژووییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هیوادارین سه‌رده‌می حوکمڕانی به‌ڕێزتان، سه‌رده‌می گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی به‌دیموکراسیکردنی عیراق و به‌هێزکردنی رۆڵی ده‌وڵه‌تی یاسا و دیاریکردنی سنووری کوردستان و راگه‌یاندنی فیدرالییه‌ت و به‌هێزکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤی کوردستانی بێت. وه‌ک چۆن به‌ڕێزتان به‌شێکی دیاری پرۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و پێناساندنی شۆڕشی میلله‌تی کوردستان بوون، ئومێده‌وارین که هه‌ڵبژاردنتان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عیراق، سه‌ره‌تای جۆره خه‌باتێکی نوێ بێت و ببێته مایه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتێک که کورد تیایادا نه هاوڵاتی ژماره دوو بێت و نه ژێرده‌سته. دووباره، پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و میلله‌تی کوردستان‌مان ده‌که‌ینه‌وه. له‌گه‌ڵ رێزماندا گووته‌بێژی پارتی لیبرالی کوردستانکوردستان ئه‌نداز حه‌وێزی Big People small Government |