
دادگوزا‌ری (العداله، Justice):
که باسی دادگوزاریی‌و دادپه‌روه‌ریی دێته‌پێش، بێگومان ته‌نها مه‌به‌ستمان له سیستێمێکی پاداش‌و سزادان نیه، به‌ڵکو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمان له دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه (العداله الاجتماعیه، Social justice ).
تیۆری دادگوزاریی، ئێمه‌ی لیبرال، هه‌ر وه‌ک به‌شه‌کانی تری ئایدیۆلۆجییه‌ته‌که‌مان خودی مرۆڤ مه‌به‌ست‌و سه‌رچاوه‌یه‌تی.
بۆ ئێمه‌ی لیبرال کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له کۆمه‌ڵێ تاک پێکهاتووه. ئه‌م که‌سانه ده‌بێ خاوه‌ن هه‌مان مافبن‌و به یه‌کچاوو ته‌ماشابکرێن، ده‌بێ هه‌مان رێزیان لێبنرێت،و ده‌بێ هه‌مان هه‌لی گه‌شه‌کردن‌و پێگه‌یشتنیان بۆ بڕه‌خسێندرێت‌و دابینبکرێت.
مرۆڤ، له هه‌رچی شوێنێک بێت. له هه‌رچی قوژبنێکی جیهاندابێت، خاوه‌ن هه‌مان مافی سروشتییه‌و ده‌بێ رێز له مافه مرۆڤایه‌تیه‌کانی بگیرێت. ماف هی تاکه، تایبه‌ت نییه به چینێک یان گروپێک یان دینێک یان جینده‌رێک (جنسێک)، یان ره‌نگێک یاخود که‌سێکی تایبه‌ت.
ئێمه‌ی لیبرال دژ به هه‌موو جۆره به‌رترییرکیین (ئه‌فزه‌لییه‌تێکین) که له‌سر بنه‌مای جینده‌ر، ره‌گه‌ز، ره‌نگ، بیروباوه‌ڕ، ده‌ین‌و په‌یوه‌نیی چینایه‌تیی به که‌سانێک ببه‌خشرێت. مرۆڤ چۆن ده‌بێ به‌رانبه‌ر به یاسا یه‌کسان بن، یاساش ده‌بێ بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌مان یاسا بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه، گه‌له‌ک گرینگه که ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین، که ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کسانیی سه‌راپایی‌و موتله‌ق نین. ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کسانیی ده‌رفه‌تین. واته هه‌مان ده‌رفه‌ت‌و هه‌ل‌و زه‌مینه بێ که‌موکوڕی‌و بێ جیاوازی ده‌بێ بۆ گشت مرۆڤێک و ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵگا هه‌ڵڕه‌خسێت و خۆشکرێت. به‌ڵام لیبرالیزم ناڵێ که هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ
ده‌بێ به‌قه‌ده‌ر یه‌کیان هه‌بێت،و هه‌موو ده‌بێ وه‌ک یه‌ک بژین‌و که‌س له که‌س ساماندارتر نه‌بێت. واته ئێمه باوه‌ڕمان به هاوسانی ده‌رفه‌ت هه‌یه نه‌ک یه‌کسانی دارایی.
ئێمه‌ی لیبرال له‌گه‌ڵ یه‌کسانی سه‌راپایی‌و موتڵه‌ق نین، چونکه له دیدی ئێمه‌وه مرۆڤ، هه‌مووی وه‌ک یه‌ک نییه. مرۆڤ له رۆژی له‌دایکبوونیانه‌وه جیاوازن. توانایان جیاوازه، زانیاری‌یان جیاوازه، ویستیان جیاوازه. مرۆڤی وا هه‌یه که پتر ده‌زانێت،و پتر کارده‌کات‌و پتر هیلاک ده‌بێت. هیواش هه‌یه که که‌متر ده‌زانێت‌و که‌متر کارده‌کات‌و که‌متر هیلاک ده‌بێت.
بۆیه ئایدیۆلۆجیه‌تی ئێمه سه‌نگ‌و بایه‌خ به مه‌ریتنامه ( الخبره العلمیه‌و العملیه، Merit) ده‌دات.
به‌ڵێ ئێمه‌ی لیبرال باوه‌ڕمان به مه‌ریتۆکراسی Meritocracy (دابه‌شکردنی پله و ده‌سکه‌وت له‌سه‌ر بناغه‌ی توانایی‌و ڵیهاتویی نه‌ک له‌سه‌ر بناغه‌ی خێزانی‌و عه‌شیره‌تیو ده‌وڵه‌مه‌ندی) هه‌یه.
له کۆمه‌ڵگای لیبرالدا تا پسپۆرتربیت‌و زاناتربیت‌و چالاکتربیت باری کۆمه‌ڵایه‌تیت چاکترده‌بێت. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی لیبرالدا باری کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندیی به ژن‌و پیاوه‌تییه‌وه نییه، به ره‌نگی ره‌ش‌و سپییه‌وه نییه، به دین‌و زمان‌و ره‌گه‌ز‌و بیروباوه‌ڕه‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیی به پله‌ی شاره‌زایی‌و ئاماده‌یی کارکردنه‌وه هه‌یه.
گرینگه که ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین که مه‌ریتۆکراسییه‌ت هه‌رگیز ئه‌وه ناگه‌ێنێ که کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی لیبرال کۆمه‌ڵگایه‌که له دوو چینی هه‌ژار‌و ساماندار پێکهاتبێ. راسته ئێمه‌ی لیبرال له‌گه‌ڵ پاداشی چاکترین بۆ که‌سانی لێزانتر‌و ره‌نجده‌رتر، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ژاریدا نین، چوونکه بوونی چینی هه‌ژار له خۆیدا دژ به تێزی دادگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تیمانه‌و دژ به مافه‌کانی تاکه، مافی ژیانێکی رێزدارانه.
بۆیه ئێمه خه‌بات ده‌که‌ین بۆ دامه‌زراندنی سیستێمی خۆشگوزه‌رانیی کۆمه‌ڵایه‌تی ( نظام الرفاه الاجتماعی، Welfare system ) که پێداویسته بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ژیان له خانه، خۆراک، خوێندن، چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی‌و ده‌رمان بۆ گشت ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگا دابینبکات‌و مافه رامیارییه‌کانی تاک بپارێزێت. ئه‌م جۆره سیستێمه، واته سیستێمی خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی، رێگره له بوونی هه‌ژاریی‌و جیاوازیی و چه‌وساندنه‌وه.
|