
لیبرالیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی :
پارتی لیبرالی کوردستان، پارتێکی سۆسیال لیبراله Social liberal. واته پارتیمان جه‌خت له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی دهوڵهتو کۆمه‌ڵگا ده‌کات به‌رانبه‌ر به بێتواناو بێنه‌وایانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
ئێمه ده‌وڵت به ئه‌کته‌رێکی سه‌ره‌کی ده‌بینین له پرۆسه‌ی به‌دیدهێنانی کۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌رانیدا. بۆیه سیاسه‌تی (کۆمهڵایهتیو بازاڕی کاری) ده‌وڵه‌ت ده‌بێ گه‌ره‌نتیکه‌ری دادگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تیی، له بۆچوونی ئێمه‌وه، په‌یوه‌ندی به تێزی هاوسانییهوه هه‌یه، که یه‌کێکه له بنچینه سه‌ره‌کیه‌کانی بیروباوه‌ڕمان.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ تا پێشکهونو بتوانن سوود له ده‌رفه‌ته ره‌خساوه‌کان وه‌رگرن ده‌بێ زه‌مینه‌یه‌کی هاوسانیان بۆ خۆشکرابێت. به‌دیدهێنانی ئه‌م زه‌مینه هاوسانه ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته.
بۆیه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی بێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی که هاوزهمینهیی هاوڵاتیان مسۆگه‌رکات. بۆ نموونه، مرۆڤی خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وار، ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، کاردارو بێکار، تهندروستو که‌م ئه‌ندام، له‌سه‌ر هه‌مان زه‌مینه نهوهستاوونو هه‌مان شانسیان نییه بۆ سوود وه‌رگرتن له هه‌له ره‌خساوه‌کانی ژیان. کاری ده‌وڵه‌ت لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هاوسانیی په‌یدا کات، که که‌س هه‌ژار نه‌بێت، برسی نه‌بێت، نه‌خوێنده‌وار نه‌بێت، بێ لانه نه‌بێت،و بێ چاودێریی پزیشکی‌و ده‌رامان نه‌بێت.
به‌کورتی، ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانیی ئێمه‌ی لیبرال، ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن به‌رپرسیاریه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و مرۆڤ تیایادا، مافی ژیانێکی خۆشی هه‌یه.
به‌هه‌مان راده‌ش مرۆڤی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانیی، مرۆڤێکی خاوه‌ن
به‌رپرسیاریه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆیه ده‌بێ چالاکانه هه‌وڵدات که پێداویسته‌کانی ژیانی دابینکاتو ئاکتیڤانه به‌شداربێت له دروستکردنی دهوڵهتو کۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌رانیدا.
ئه‌و ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانیی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ( welfare state ) که ئێمه خه‌باتی بۆ ده‌که‌ین. ده‌وله‌تێکه که به‌لای که‌مه‌وه پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ژیان بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی مسۆگه‌ر دهکاتو تاک تیایادا خاوه‌ن هه‌موو جۆره بیمه‌یه‌کی (تهئمیناتێکی) کۆمه‌ڵایه‌تیه.
|