په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی لیبرالی کوردستان به‌ندی یه‌که‌م: ناو‌و و پێکهاته‌ی پ ل ک
1. ناووی پارته‌که ( پارتی لیبرالی کوردستان). 2. پ ل ک، پارتێکی لیبرالی، میانه‌ڕه‌وی ریفۆرمیسته. 3. پارتی گشت مرۆڤێکی کوردستانییه، که باوه‌ڕی به لیبرالیزم هه‌بێت و ئاماده‌بێت خه‌بات بۆ جێگیرکردنی بنچینه‌کانی و مسۆگه‌رکردنی مافه‌کانی تاک له کوردستاندا، بکات. 4. پ ل ک خه‌باتده‌کات بۆ: A. جێگیرکردنی بنچینه‌کانی لیبرالیزم‌و مسۆگه‌ر کردنی مافه‌کانی تاک له کوردستاندا. B. به‌گه‌ڕخستنی تواناکانی تاکی کوردستانی و به‌هێزکردنی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی که‌سیی. C. به‌رپاکردنی شۆرشی رۆشنبیری، به مه‌به‌ستی رزگارکردنی مرۆڤی کوردستانی له به‌ند و کۆتی پاشخه‌ر و جێگیرکردنی داب و ره‌وشتێکی که رێز له مافه‌کانی تاکه مرۆڤ و کۆشش و توانای به‌رهه‌مهێنانی بگرێت. D. بنیادنانی سیستێمێکی دیموکراسیی په‌رله‌مانی و ده‌ستورێکی علمانی، و حکومه‌تێک که چالاکانه کاربکات بۆ دابینکردنی ئازادیه‌کانی تاک و پابه‌ندی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بێت. E. پاراستنی ئازادیه‌کانی تاک له ده‌ستێوه‌ردان و کۆنترۆلی ده‌وله‌ت، و براگه‌وره‌یه‌تیی حزبی شمولی و ئایدیۆلۆژی ته‌نگ و گشت بیرێکی مه‌ترسیدار و به‌ندکه‌ر بۆ ئازادیه‌کانی تاکه مرۆڤ. F. داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی گونجاو به سه‌رده‌م بۆ بونیادنان و به‌ره‌وپێشبردنی وڵات. G. سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری شه‌ڕی براکوژیی. H. دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بۆ هاوڵاتیان. I. مسۆگه‌رکردنی دادگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تیی، که پێداویستی سه‌ره‌کی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن که باوه‌ڕیی به هاوژینیی ئاشتییانه و پشتگیریی و رێزه له که‌رامه‌تی مرۆڤ. J. ده‌رگاکردنه‌وه، بۆ سه‌رمایه‌و به‌رهه‌م هێنام له کوردستاندا و رزگارکردنی بازار له کۆنترۆلی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت و حزبه‌کان و به‌ستنه‌وه‌ی ئابووریی کوردستان به ئابووری جیهانه‌وه. به‌ندی دووه‌م: پ ل ک له قۆناغی سه‌ره‌تایدا. پ ل ک له سه‌ره‌تایدا بریتییه له یه‌ک گوته‌بێژی سه‌ره‌کی‌و دوو ده‌سته‌ی ئاماده‌کاریی (ده‌سته‌ی کوردستان‌و ده‌سته‌ی هه‌نده‌ران). هه‌ر یه‌کێ له‌م ده‌ستانه 30 تا 50 ئه‌ندامی ده‌بێت. هه‌ردوو ده‌سته راسته‌وخۆ به گوته‌بێژی سه‌ره‌کییه‌وه په‌یوه‌ندن. ئه‌رکه‌کانی ئه‌م گروپه سه‌ره‌تاییه بریتین له: 1. راگه‌یاندنی په‌یامی پ ل ک له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. 2. هه‌نگاو به هه‌نگاو دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌و کۆمیته‌و کۆمیسیۆن‌و ئه‌نجومه‌نه‌کانی پ ل ک. 3. به‌رده‌وام چاکترکردنی په‌یڕه‌و‌و پرۆگرام‌و ده‌زگاکانی پ ل ک. به‌ندی سێیه‌م: رێکخراوی پ ل ک رێکخراوی پ ل ک، ده‌زگایه‌کی سێ پله‌ییه: 1. پله‌ی یه‌که‌م، پله‌یه‌کی یاساگوزارییه ( Institutional Level )، واته ده‌زگایه‌کی یاساگوزارییه، که ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌بردنه. A. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پ ل ک، که گوته‌بێژی سه‌ره‌کیی پ ل کیه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. B. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن یه‌کێ له ئه‌ندامه‌کانی به سکرتێری پ ل ک هه‌ڵده‌بژێرێ. C. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن به‌رزترین ده‌زگای سه‌رکردایه‌تی پ ل ک، که به‌رپرسیاره له: a. جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی کۆنگره. b. داڕشتنی پلانه درێژخایه‌نه‌کان. c. داڕشتنی ستراتیژیه‌تی کار و گونجاندنی له‌گه‌ڵ واقیعدا. d. داڕشتنیی پلانی ئابووریی. 2. پله‌ی دووه‌م، پله‌یه‌کی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه ( Administrativ Level )، که ده‌زگای رێکخستنی پ ل کیه. سکرتێری پ ل ک که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت، سه‌رکردایه‌تی ئه‌م ده‌زگایه ده‌کات. به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمیته کارگوزاره‌کان ئه‌ندامی ده‌زگای رێکخستنی پ ل کن. 3. پله‌ی سێیه‌م ، پله‌ی چێبه‌جێکردن و کارگوزارییه ( Operative Level )، له‌م پله‌یه‌دا ئه‌و سه‌رکردانه هه‌ن که سه‌رپه‌رشتی کاری رۆژانه‌ی رێکخراوه‌که ده‌که‌ن. به‌ندی سێه‌م: ئه‌ندامه‌تیی مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامایه‌تیی: پ ل ک، رێکخراوێکی دیموکراسییه و جێگای مرۆڤی رۆشنبیر‌و ته‌کنۆکراتو ئه‌کادیمی کوردستانییه. به‌مه‌رجێ 1. ته‌مه‌نی له 16 ساڵ که‌مترنه‌بێت. 2. به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پ ل ک خوێندبێته‌وه‌و په‌سه‌ندیکردبێت‌و ئاماده‌بێت کاری بۆ بکات. 3. ئه‌ندامی هیچ رێکخراوێکی رامیاریی دیکه نه‌بێت له کوردستاندا. 4. داواکاریی ئه‌ندامایه‌تی پڕکاته‌وه. 5. مافی ئه‌ندامایه‌تی بدات. 6. شه‌ش مانگی یه‌که‌م وه‌ک پاڵێورو له‌ژێر هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیکردنه‌وه‌دابێت. تێبینی: کوردستانیه‌کانی هه‌نده‌ران مافیان هه‌یه ببنه ئه‌ندامی پارته رامیاریه‌کانی نیشتیمانی دووهه‌میشیان. جۆره‌کانی ئه‌ندامه‌تیی: 1. ئه‌ندام: ئه‌ندامی ته‌واو، ئه‌و ئه‌ندامه چالاکه‌یه که 6 مانگ به‌سه‌ر پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌دامه‌تییدا تێپه‌ڕیوه. ئه‌ندامی ته‌واو مافی به‌شداریی ته‌واوی هه‌یه له چالاکی و ده‌زگاکانی پارتدا و مافی خۆهه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و به‌شداریکردنی پرۆژه ئابووریه‌کانی پ ل ک هه‌یه. 2. پالێوراو: ئه‌و ئه‌ندامه‌یه که 6 مانگ به‌سه‌ر ماوه‌ی ئه‌ندامه‌تی تێنه‌په‌ڕیوه. ئه‌ندامی سه‌ره‌تایی بۆی هه‌یه ده‌نگبدات و به‌شداری کۆبوونه‌وه و دادوستان و چالاکیه‌کانی پلک بێت و ئابوونه‌بدات، به‌ڵام بۆی نییه خۆی هه‌ڵبژێڕێت بۆ هیچ ده‌زگایه‌کی پ ل ک. 3. لایه‌نگر: ئه‌ندامی لایه‌نگر، ئه‌و ئه‌ندامه‌یه که باوه‌ڕی به پارتی لیبرالی کوردستان هه‌یه و پشتی ده‌گرێ و ده‌نگی ده‌داتێ. ئه‌ندامی لایه‌نگر مافی هه‌یه ئاگاداری کاروباری پ ل ک بێت، به‌ڵام نه‌مافی ده‌نگدان نه هه‌ڵبژاردنی هه‌یه و بۆی نییه به‌شداری کۆبوونه‌وه داخراوه‌کانی رێکخراوه‌کان بکات. ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام 1. بۆ به‌دیدهێنانی ئامانجه‌کان پ ل ک تێبکۆشێت. 2. به‌پێی په‌یڕه‌وی ناخۆ، په‌یڕه‌ویی دیسیپلینی پارته‌که بێت. 3. به‌رده‌وام خه‌ریکی به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی وشیاریی رامیاریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی خۆی بێت‌و بێ‌وچان هه‌وڵی پێشخشتن‌و پێگه‌یاندنی خۆی بدات. 4. به هه‌موو تواناوه هه‌وڵی یه‌کگرتوویی‌و پته‌ویی پارته‌که بدات‌و خۆی دووربگرێ له دژایه‌تیی‌و ناکۆکی نانه‌وه‌و ده‌سته‌گه‌ریی. 5. به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی‌و له خۆ بردووییه‌وه بۆ به جێگه‌یاندنی ئه‌رکه پێ سپێردراوه‌کان تێبکۆشێت. 6. په‌یامی پ ل ک، به‌رێته ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌هێزکات‌و له بیروڕای کوردستانیانی ناو کوردستان‌و هه‌نده‌ران که‌ڵک وه‌ربگرێت. تێبینی: ئه‌و که‌سانه‌ی که پشتیوانیی پ ل ک ده‌که‌ن‌و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌کانی پارت ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام به‌جێ ناگه‌ێنن، به لایه‌نگری پارتیمان ده‌ناسرێن. مافه‌کانی ئه‌ندام 1. مافی ده‌نگدان، خۆپاڵاوتن، هه‌ڵبژاردن هه‌یه له ئۆرگانه‌کانی پارتدا. 2. به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئۆرگانه‌کانی پارت مافی پێشنیارکردن‌و راده‌ربڕین‌و رخنه‌گرتن‌و لێپرسینی هه‌یه. 3. له هه‌موو ئۆرگانێک لای ئۆرگانی سه‌روتر سکاڵا بکات. 4. له هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئۆرگانی خۆیدا که به مه‌به‌ستی بڕیاروه‌رگرتن بییه‌وێت تێکۆشانی رامیاریی‌و پارتایه‌تی خودی ئه‌ندامه‌که هه‌ڵسه‌نگێنێت، به‌شداربێت. سزادانی ئه‌ندام ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که کار‌و ئه‌رکی پێسپێردراویان به‌جێ ناگه‌ێنن، یان به پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارت ده‌جووڵێنه‌وه. یان سوود له پارت وه‌رده‌گرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی که‌سیی خۆیان، یان کرداری وا ده‌نوێنن که ببێته هۆی چاندنی تۆوی ناکۆکی‌و شێواندنی پارت، یان کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجامده‌ده‌ن که زیان به جێگا‌و رێزی پارت ده‌گه‌ێنێ، به‌پێی راده‌ی تاوانه‌که‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگای رێکخستنه‌وه سزا ده‌درێن. سزاکان بریتین له : 1. سه‌رکۆنه به‌ده‌م. 2. سه‌رکۆنه به نووسراو. 3. لێ سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی‌و ده‌سه‌ڵات. 4. هه‌ڵپه‌ساردن. 5.ده‌رکردن له پ ل ک. به‌ندی چواره‌م:کۆنگره 1. به‌رزترین ئۆرگانی پ ل ک کۆنگره‌یه. 2. کۆنگره چوار ساڵ جارێک، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک، به به‌شداریی ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی‌و جێگری ئه‌نجومه‌نه‌کان‌و کۆمیته‌کان‌و نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌کان و هه‌رێمه‌کان پێکدێت. 3. له کاتێکدا ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن به پێویستی زانی ده‌توانێ بانگهێشتی کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی بکات. ئه‌رکه‌کانی کۆنگره: 1. راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبردن هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ‌و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 2. به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی پ ل ک په‌سه‌ند ده‌کات‌و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌سکاریان ده‌کات. 3. رێبازی گشتیی‌و ره‌وتی کاری پ ل ک بۆ 4 ساڵی داهاتوو دیاریده‌کات. 4. هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌و سه‌رنج‌و پێشنیارانه وه‌رده‌گرێت که له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێن. 5. ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی‌و جێگرانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن هه‌ڵده‌بژێرێ. 6. سه‌رۆکی پارتی لیبرالی کوردستان هه‌ڵده‌بژێرێت. سه‌رۆکی پارتی لیبرالی کوردستان، به گوته‌بێژی پارت ده‌ناسرێت. 7. ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی پ ل ک هه‌ڵده‌بژێرێت. به‌ندی پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن
1. له ماوه‌ی نێوان دوو کۆنگره‌دا ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن به‌رزترین ئۆرگانی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری پارتی لیبرالی کوردستانه. 2. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن کاروباری پ ل ک به پێی په‌یره‌و‌و پروگرام‌و راسپارده‌کانی کۆنگره به‌ڕێوه‌ده‌بات. 3. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن له 35 ئه‌ندام پێکدێت. 4. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن یه‌کێ له ئه‌ندامه‌کانی به سکرتێری پ ل ک هه‌ڵده‌بژێرێت. که جێگری گوته‌بێژی پارتی لیبرالی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای رێکخستنه. 5. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن یه‌کێ له ئه‌ندامه‌کانی به جێگری سکرتێری پ ل ک هه‌ڵده‌بژێرێت. 6. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمیته کارگوزاره‌کان هه‌ڵده‌بژێرێت، بڕوانه به‌ندی نۆیه‌م. 7. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، لانی که‌م ساڵی 4 جار کۆده‌بێته‌وه. 8. کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن به به‌شداربوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ره‌وایی په‌یداده‌کات. بڕیاره‌کانی له کاتێکدا ره‌وان که پتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌که ده‌نگی پێبده‌ن. 9. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن خاوه‌ن چه‌ند کۆمیته‌و کۆمیسیۆنێکی راوێژکارانه ده‌بێت. A. کۆمیته راوێژکاره‌کانی بواره رامیاریه‌کان، بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، بواره ئابووریه‌کان: هه‌ر یه‌کێ له‌م سێ کۆمیته‌یه له 10 ئه‌ندامی پسپۆر پێکدێت. ئه‌م کۆمیتانه له سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن لێکۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به بابه‌ته داواکراوه‌کان ئاماده‌ده‌که‌ن. B. کۆمیسیۆنی پروگرام: له 10 ئه‌ندامی پسپۆر پێکدێت. ئه‌م کۆمیسیۆنه به‌رده‌وام خه‌ریکی داد‌و ستان‌و شیکردنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجی ده‌بێت، به مه‌به‌ستی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی په‌یره‌و‌و پروگرامی پ ل ک. C. کۆمیسیۆنی نۆژه‌نکردنه‌وه:
له 10 ئه‌ندامی پسپۆر پێکدێت. ئه‌م کۆمیسیۆنه له رێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و راپرسیی به‌رده‌وامه‌وه پێشنیاری تایبه‌ت به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی رامیاریی پ ل ک پێشکه‌ش به ئه‌نجومه‌ن ده‌کات. به‌ندی شه‌شه‌م : ده‌زگای رێکخستن. 1. راسپارده‌کانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، له‌لایه‌ن ده‌زگای رێکخستنه‌وه جێبه‌جێده‌کرێن. 2. ده‌زگای رێکخستن له‌لایه‌ن سکرتێری پ ل ک به‌ڕێوه‌ده‌برێت. 3. ده‌زگای رێکخستن له کۆمه‌ڵێ کۆمیته‌ی کارگوزار پێکدێت. ژماره‌ی کۆمیته‌کان به‌پێی بڕیاری ده‌زگای رێکخستن ده‌شێ بگۆڕدرێت. 4. به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیته‌کان، ئه‌ندامی ده‌زگای رێکخستنی پارتن. 5. به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمیته‌کان، گوته‌بێژی کۆمیته‌کانن. کۆمیته کارگوزاره‌کان: 1) کۆمیته‌ی کاروباری رامیاری. 2) کۆمیته‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی. 3) کۆمیته‌ی کاروباری ئابووری. 4) کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه کوردستانیه‌کان. 5) کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه جیهانیه‌کان. 6) کۆمیته‌ی هاوسانی. 7) کۆمیته‌ی دادگوزاریی‌و مافی مرۆڤ. 8) کۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌و زانست. 9) کۆمیته‌ی هونه‌ر‌و وێژه. 10) کۆمیته‌ی راگه‌یاندن‌و مێدیا. 11) کۆمیته‌ی ژینگه. 12) کۆمیته‌ی ته‌ندروستیی . 13) کۆمیته‌ی خوێندکاران. 14) کۆمیته‌ی رێکخستن. به‌ندی حه‌وته‌م : کۆمیته‌کارگوزاره‌کان. 1. کۆمیته‌ی کارگوزار، ده‌زگایه‌کی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه و به‌شێکه له ده‌زگای رێکخستنی پ ل ک. 2. به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمیته‌ی کارگوزار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه ده‌سنیشانده‌کرێت. 3. به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی کۆمیته کارگوزاره‌کان ده‌بێ پسپۆر و شاره‌زای بواری کاری کۆمیته‌که‌بن. 4. هه‌رکۆمیته‌ی له 15 ئه‌ندام پێکدێت. 5. ئه‌ندامانی کۆمیته کارگوزاره‌کان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمیته‌کان و رێکخراوه‌کانی هه‌رێمه‌وه پێشنیارده‌کرێن. 6. ئه‌ندامانی کۆمیته‌کان له‌لایه‌ن سکرتێری پارتی لیبرالی کوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئه‌رکی کۆمیته کارگوزاره‌کان: 1. ئاماده‌کردنی بابه‌تی تایبه‌ت، بۆ بڕیاردان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای رێکخستن. 2. جێبه‌جێکردن و به‌دواداچوونی بڕیاره‌کانی ده‌زگای رێکخستن. 3. به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری رۆژانه‌ی کۆمیته‌که و بڕیاردان له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانیدا. به‌ندی هه‌شته‌م : ئه‌نجومه‌نی پیران 1. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن، یاخود سه‌رۆکی کۆمیته کارگوزاره‌کان، که کۆتایی به ماوه‌ی کاریان دێت، راسته‌وخۆ ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی پ ل ک. ئه‌رکی ئه‌نجومه‌نی پیران: 1. ئه‌نجومه‌نی ئه‌نجومه‌نی پیران، ئه‌نجومه‌نێکی راوێژکاره بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و کۆمیته کارگوزاره‌کان. به‌ندی نۆیه‌م : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی 1. کۆنگره 3 ژمێریار‌و 3 جێگر هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباریی دارایی پ ل ک. 2. ژمێریاران کۆنترۆلی خه‌رجی ئه‌نجومه‌نه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن‌و کارگوزاریی ده‌که‌ن.
به‌ندی ده‌یه‌م : کۆمیته‌کانی هه‌نده‌ران
1. پ ل ک له هه‌ر یه‌کێک له وڵاته کوردستانی نشینه‌کانی هه‌نده‌ران کۆمیته‌یه‌ک داده‌مه‌زرێنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری پارته‌که له‌و وڵاته‌دا. 2. هه‌ر یه‌کێ له‌م کۆمیتانه له 5 ئه‌ندام پێکدێت. 3. هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک نوێنه‌رانی خۆی بۆ ئه‌ندامایه‌تی کۆنگره هه‌ڵده‌بژێرێت. 4. کۆمیته‌کان به ناوی وڵاته‌کان ده‌ناسرێن. 5. کۆمیته خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی پ ل ک ده‌کات. به‌ندی یانزه‌م : رێکخراوه‌کانی پ ل ک 1. سه‌ره‌کیترین رێکخراومان کۆمه‌ڵه‌یه. ژماره‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک نابێ له سێ ئه‌ندام که‌متربێت. 2. رێکخراوه‌کانی پارتمان، له دێ، کۆمه‌ڵه‌ی دێ، له شارۆچکه‌و شاردا کۆمه‌ڵه‌ی شار. 3. ئه‌رکی کۆمه‌ڵه‌کان بریتییه له بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی پ ل ک، به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری رێکخراو‌ه‌و نواندنی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی. 4. سه‌ره‌کیترین رێخراومان له سنووری هه‌رێمێکدا، رێکخراوی هه‌رێم ده‌بێت. رێکخراوی هه‌رێم به‌رزترین ئۆرگانی پ ل ک له هه‌رێمێکدا و به‌رپرسیاره له جیبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی ده‌زگای رێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری پلک و سرپه‌رشتیکردن و رێکخستنی کاروباری کۆمه‌له‌کانه له سنووری هه‌رێمه‌که‌ی خۆیدا. 5. کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تان، لاوان‌و خوێندکاران له گشت ناوچه‌کان داده‌مه‌زرێ‌و په‌یوه‌ستی کۆمیته کارگوزاره تایبه‌ته‌کانیان ده‌بن. 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ر رێکخراوێک له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خودی رێکخراوه‌وه یان نوێنه‌رانیانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. 7. به‌رزترین ئۆرگانی هه‌ر رێکخراوێک، کۆنفرانسی خودی رێکخراوه‌که‌یه، که سێ ساڵ جارێک ده‌به‌سترێت. به‌ندی دوانزه‌م: داهاتی پ ل ک 1- داهاتی پرۆژه ئابووریه‌کانی پ ل ک له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات 2- ئابوونه‌ی ئه‌ندامان |