|
|
|||
|
|
مه‌زنترین دوژمنمان مه‌زنترین
دووژمنی ئێمه‌ی
لیبرال فه‌رمانڕه‌وایی
زه‌برده‌ستانه‌یه
(استبداد، . پارت‌و
دهسهڵاتو
فه‌رمانڕه‌وایی
تۆتالیاریستانه
خاوه‌ن 6 روخسارن:
مه‌زنترین دوژمنمان
|

کێشه‌ی جینده‌ریی
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ئافرهتانو سه‌ره‌تاکانی فێمێنیزمیی جیهانیی که به First wave و scond wave ناسراوه. هه‌میشه بزوتنه‌وه‌یه‌کی لیبرالیستانه بووه. سه‌رچاوه فه‌لسه‌فییه‌کانی لیبرال فێمێنیزم، له هه‌موو قۆناغه‌کانیدا باوه‌ڕی به مافه‌کانی تاک هه‌بووه. باوه‌ڕی به گرینگیی تاک هه‌بووه. ئه‌مه‌ش به‌وه‌مان ده‌گه‌ێنێ که مرۆڤ هه‌موو هاوسانن بێ بایه‌خدان به به جینده‌ر (جنس)، ره‌گه‌ز، ره‌نگ، دین. مرۆڤ بۆ ئێمه هه‌مان مرۆڤه. هه‌ڵسه‌نگاندن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به ژن هو پیاو نییه، به ره‌گه‌زو دین‌و ره‌نگ نییه. ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ هه‌مان هه‌ڵی پێشکهوتنو گه‌شه‌کردنیان بۆ بڕه‌خسێندرێت. کۆمه‌ڵگای کوردستان، وه‌ک گه‌لێ کۆمه‌ڵگای دی، کۆمه‌ڵگایه‌کی بابسالارییه. له ناو خێزاندا، له فێرگه‌کاندا، له شوێنی کاردا، له بهڕێوهبهرایهتیو ده‌زگاکاندا، ئاشکرا ژن‌و پیاو جیاواز هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن. له بۆچوونی ئێمه‌ی لیبراله‌وه، جیاوازیی نێوان ژن‌و پیاو جیاوازییه له ده‌سه‌ڵاتدا،و کۆمه‌ڵگای هاوسان ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که ده‌سه‌ڵات تیایادا هاوسانه. ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که ژن‌و پیاو تیایادا خاوه‌ن هه‌مان ده‌سه‌ڵاتن. بۆیه خه‌باتی ئێمه بۆ کوردستانێکه که ژن تیایادا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا ههبێتو ئازادانه بڕیاروه‌رگرێت.
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()