|
|
||||||||
|
|
رێکخراوی پ ل ک، ده‌زگایه‌کی سێ پله‌ییه 1- پله‌ی
یه‌که‌م، له‌یه‌کی
دامه‌زراویی
و یاساگوزارییه،
ده‌زگای ئه‌م
پله‌یه به
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕیوه‌بردن
ده‌ناسرێت. ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن 1- له
ماوه‌ی نێوان
دوو کۆنگره‌دا
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
به‌رزترین ئۆرگانی
به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری پارتی
لیبرالی کوردستانه. A:
کۆمیته
راوێژکاره‌کانی
بواره رامیاریه‌کان،
بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،
بواره ئابووریه‌کان: ده‌زگای
رێکخستن. 1- راسپارده‌کانی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن،
له‌لایه‌ن ده‌زگای
رێکخستنه‌وه
جێبه‌جێده‌کرێن. ناوی
کۆمیته کارگوزاره‌کان: 1-
کۆمیته‌ی کاروباری
رامیاری. تێبینی
!!!! بواری کار،
و ناو‌و، و ژماره‌ی
کۆمیته‌کان
به‌پێی پێویست
و به‌بڕیاری
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
ده‌شێ بگۆردرێت. کۆمیته‌کارگوزاره‌کان. 1- کۆمیته‌ی
کارگوزار، ده‌زگایه‌کی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
و به‌شێکه له
ده‌زگای رێکخستنی
پ ل ک. ئه‌رکی
کۆمیته کارگوزاره‌کان: 1- ئاماده‌کردنی
بابه‌تی تایبه‌ت،
بۆ بڕیاردان
له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردنه‌وه
یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ده‌زگای رێکخستن. ئه‌نجومه‌نی
پیران 1- ئه‌نجومه‌نی
ئه‌نجومه‌نی
پیران، ئه‌نجومه‌نێکی
راوێژکاره
بۆ ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
و کۆمیته کارگوزاره‌کان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دارایی 1- کۆنگره
3 ژمێریار‌و 3 جێگر
هه‌ڵده‌بژێرێت
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباریی دارایی
پ ل ک. کۆمیته‌کانی
هه‌نده‌ران 1- پ ل ک له
هه‌ر یه‌کێک
له وڵاته کوردستانی
نشینه‌کانی
هه‌نده‌ران
کۆمیته‌یه‌ک
داده‌مه‌زرێنێت
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری پارته‌که
له‌و وڵاته‌دا. رێکخراوه‌کانی
پ ل ک. 1- سه‌ره‌کیترین
رێکخراومان
کۆمه‌ڵه‌یه.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک
نابێ له سێ
ئه‌ندام که‌متربێت.
|

|
مێژووی
پارتی لیبرالی
کوردستان
|
پ ل ک له‌لایه‌ن
کاک ئه‌نداز
حه‌وێزیه‌وه
دامه‌زرا. له
ناوه‌نده‌کانی
2003 بۆ یه‌که‌م
جار، کاک ئه‌نداز
بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی
پارتێکی لیبرالی
راگه‌یاند. له
پایزی هه‌مان
ساڵدا په‌یره‌و
و پروگرامی پ
ل ک نووسییه‌وه
و له سایتێکی
تایبه‌تدا بۆ
ماوه‌ی یه‌ک
ساڵ بڵاویکرده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌که‌می
2004، که پ ل ک ته‌نها
4 ئه‌ندامی هه‌بوو
و هه‌رچواریشیان
له ئۆروپابوون،
بڕیاری چوونه‌وه
بۆ کوردستان
درا. پاش 6 مانگ
کارکردن له
کوردستاندا.
سه‌رکه‌وتووانه
توانرا 8 گرووپی
کار دامه‌زرێندرێت.
له 1/11/2004 دامه‌زراندنی
پارتی لیبرال
دیموکراتی کوردستان
pldk راگه‌ێندرا.
له 050120 ناوی پارته‌که
گۆڕا بۆ پارتی
لیبرالی کوردستان
PLK ئه‌مڕۆ پ ل ک
جگه له کوردستان
له چه‌ندین
وڵاتی ئۆروپا
و ئه‌مریکا و
که‌ندا. لایه‌نگرو
ئه‌ندامی هه‌یه.
پ ل ک وه‌ک پارتێکی
رامیاریی، ئامانجی
نییه که ژماره‌ی
ئه‌ندامانی
زۆربێت. به‌ڵکو
ده‌یه‌وێ نوێنه‌رایه‌تیی
وێست و ئاره‌زووی
تاکی کوردستانی
بکات. بۆیه پارتێکی
گونجاوه بۆ
ئه‌وانه‌ی که
شاره‌زای تێزه‌که‌ن
و باوه‌ڕیان
به لیبرالیزم
هه‌یه، و ئاماده‌ن
چالاکانه کار
بۆ جێگیرکردنی
بنچینه‌کانی>و
مسۆگه‌ر کردنی
مافه‌کانی تاک
له کوردستاندا
بکه‌ن
|
پ ل ک
له قۆناغی
سه‌ره‌تایدا
|
ئۆرگانیزاسیۆنی
پ ل ک ئه‌مرۆ بریتییه
له یه‌ک گوته‌بێژی
سه‌ره‌کی‌و
دوو ده‌سته‌ی
ئاماده‌کاریی
(ده‌سته‌ی کوردستان‌و
ده‌سته‌ی هه‌نده‌ران).
هه‌ر یه‌کێ له‌م
ده‌ستانه 30 تا
50 ئه‌ندامی ده‌بێت.
هه‌ردوو ده‌سته
راسته‌وخۆ به
گوته‌بێژی سه‌ره‌کییه‌وه،
که به‌ڕێوه‌به‌ری
پ ل ک یه تا کۆنگره‌ی
داهاتوو، په‌یوه‌ندن.
ئه‌رکه‌کانی
ئه‌م گروپه
سه‌ره‌تاییه
بریتین له:
1- راگه‌یاندنی
په‌یامی پ ل ک
له ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات.
2- هه‌نگاو به
هه‌نگاو دروستکردنی
کۆمه‌ڵه‌و
کۆمیته‌و کۆمیسیۆن‌و
ئه‌نجومه‌نه‌کانی
پ ل ک.
3- به‌رده‌وام
چاکترکردنی
په‌یڕه‌و‌و
پرۆگرام‌و ده‌زگاکانی
پ ل ک.
|
په‌یڕو
و پروگرامی
پ ل ک
|
ئاشکرایه
لای شاره‌زایان،
که لیبرالیزم
خاوه‌ن چه‌ندین
قوتابخانه‌یه.
پ ل ک له داڕشتنی
په‌یره‌و و پروگرامیدا
بیری له نوێنه‌رایه‌تی
قوتابخانه‌یه‌کی
تایبه‌ت نه‌کردۆته‌وه.
بۆیه ته‌رحی
ئێمه، ته‌رحی
به‌ر له هه‌موو
شتێک به‌رنامه‌و
بۆچوونی پارتێکی
رامیارییه
که ده‌یه‌وێ
له کوردستاندا
خه‌بات بۆ دابینکردن
و مسۆگه‌رکردنی
مافه‌کانی تاک
و جێگیرکردنی
بنچینه‌کانی
لیبرالیزم بکات.
پ ل ک کۆمیسیۆنیکی
تایبه‌تی هه‌یه
به ناوی کۆمیسیۆنی
پروگرام. ئه‌م
کۆمیسیۆنه
به‌رده‌وام
خه‌ریکی داد‌وستان‌و
شیکردنه‌وه‌و
لێکۆڵینه‌وه‌ی
ئایدیۆلۆجی
ده‌بێت، به
مه‌به‌ستی چاکترکردنو
گونجاوترکردنی
په‌یره‌و‌و
پروگرامی پ ل
ک.
هه‌روه‌ها پ
ل ک کۆمیسیۆنێکی
هه‌یه به ناوی
نۆژه‌نکردنه‌وه،
ئه‌م کۆمیسیۆنه
له رێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و
راپرسیی به‌رده‌وامه‌وه
پێشنیاری تایبه‌ت
به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
رامیاریی پ ل
ک پێشکه‌ش به
ئه‌نجومه‌ن
ده‌کات.
تکایه بۆ راگه‌یاندنی
بۆچوون و سه‌ر‌نجی
تایبه‌ت به
په‌یڕه‌وپروگراممان
به‌م ناونیشانه
programplk
نامه بۆ کۆمیسیۆنی
پروگرام بنێره.
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()