|
Rojbaş Kurdıstan

له سه‌رده‌می
تراژیدیاکه‌ی
دوعادا، گه‌لێ
نامه‌م پێگه‌یشت
که داوایان
ده‌که‌رد له‌سه‌ر
دوعا بنووسم.
نامه‌کان منی
مرۆڤیان
تووشی گه‌لێ
پرسیارکرد.
گوومان له‌وه‌شدا
نییه که
پرسیار هه‌نگاوی
یه‌که‌مه بۆ
به‌ده‌سهێنانی
وڵام. نامه‌کان
ده‌ڵێن بۆ له‌سه‌ر
دوعا نانووسیت؟
بیرم کرده‌وه، بۆ له‌سه‌ر
دووعا
بنووسم. ئه‌وه‌ی
له دوعا روویدا،
شتێک نییه،
نامۆبێت و
ده‌گمه‌ن بێت.
به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی
رۆژانه‌ی
ئاساییه له
ناو‌و کورددا.
له روانگه‌یه‌که‌وه،
هه‌موو کوردێک،
به ژن و پیاویانه‌وه
دووعا کوژن. پیاو
قه‌سابه‌که‌یه‌تی
و ژن پاسه‌وانی
باوکسالارییه.
کچ
کوشتن په‌یوه‌ندی
به پێناسه‌ی
شه‌ره‌فه‌وه
هه‌یه. بۆیه
دوعا کوشتن،
دابونه‌ریته. دوعاکان زۆرن
که ده‌کوژرێن.
ناوناوه ده‌یانسووتێنین.
ناوناوه له
رووبارێکدا
ده‌یان خنکێنین.
به‌ڵێ دوعا
کوشتن به‌پێی
داب و نه‌ریتو
کولتوری
کورده‌واری..
شه‌ره‌فپاراستنه. ئه‌مه
ئه‌و راستیه‌یه
که من وه‌ک تاکێک
تێیگه‌یشتووم.
بۆیه ئێمه
کچانمان له
ئۆروپاوه
ده‌به‌ینه‌وه
کوردستان و
له‌وێ له‌وڵاتی
دابونه‌ریتدا،
سه‌ریانده‌بڕین.
گه‌ر پێشمان
نه‌کرا ئه‌وه
یان له
رووباره‌کانی
دانووب و تیمسدا
ده‌یانخنکێنین
یاخود قه‌ده‌ر
دێت و به‌ژێر
ئوتمبیلیانه‌وه
ده‌کا.
سه‌ده‌ها
وتار له‌سه‌ر
کاره‌ساتی
دوعا نووسرا.
به‌ڵام من له
نووسینه‌کان
نه‌گه‌یشتم،
چوونکه نه‌مزانی
مه‌به‌ستی
نووسه‌ران و
پێناسه‌ی
نووسه‌ران بۆ
ئازادی و
ئازادی
ئافره‌ت چییه.
که‌س پێناسه‌یه‌کی
دیاری بۆ
ئازادی
ئافره‌تی
کورد نه‌خسته
به‌رچاوو. نه‌مزانی
پێوانه‌کان چین
نه‌مزانی
خودی
ئامانجه‌که
چییه. گومان
له‌وه‌شدانییه
لای من که
ناکرێ پێناسه‌کانی
ئازادی
ئافره‌ت له
ئۆروپا و ئه‌مریکاوه
قه‌رزکه‌ین،
چوونکه له
دوو پرۆسه‌ی
مێژوویی جیاوازدا
ده‌ژین. بۆیه
ده‌بێ که
باسی ئازادی
ئافره‌ت ده‌که‌ین،
بواری دیالۆگێکی
نوێ به‌دی بێنین
تا به پێناسه‌ی
ئامانجه‌کان
بگه‌ین. بێ
بوونی پێناسه‌یه‌کی
دیار،
دادوستانی
جدی
دروستنابێت.
بێ بوونی
دادوستانی
ئازاد و جدی گۆڕان
دروستنابێت.
ئێمه‌ی
کورد، ئه‌ڵبه‌ته
له دیدی منه‌وه،
له گه‌لێ
بوارداخاوه‌ن
که‌لتوور و
دابونه‌ریتێکی
داواکه‌وتووین.
دابونه‌ریته
دواکه‌وتووه‌که‌مان
هه‌مبانه‌ی
گه‌لێ
تاوانه، و
گومانم له
وه‌نییه که
میله‌تێ نه‌وێرێ
ئاشکرا باسی
کێشه که‌لتوریه‌کانی
بکات، هه‌رگیز
گۆڕانی
کو‌لتووریی
دروستناکان.
که کولتوریش
قابیلی گۆڕان
نه‌بوو، پێشکه‌وتن
دروستنابێت.
به‌ڵێ
به‌ر له‌وه‌ی
باسی ئازادی
ئافره‌ت بکه‌ین،
دبێ پێناسه‌ی
بکه‌ین. پێناسه‌ش
کۆمه‌ڵ
دروستی
ناکات. پێناسه
به‌ر له‌وه‌ی
ببێ به گشتی،
ده‌بێ لای
تاک په‌یدا بێت.
بۆیه ئه‌مڕۆ
پێویسته که
هه‌ریه‌کێک
له ئێمه به‌ر
له‌وه‌ی رووی
له گۆمه‌ڵکات،
روو له خودی
خۆی کات و له
خۆی بپرسێ (( مه‌به‌ستی
من له ئازادی
ئافره‌ت چییه
)). به‌ر له‌وه‌ی
باسی ئازادی
ئافره‌ت بکه‌ین.
به‌ر له‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێ
وتار‌و رۆمان
له سه‌ر
ئازادی
ئافره‌ت
بنووسین ده‌بێ
هه‌ر یه‌کێ
له ئێمه له
خۆمان بپرسین،
ئایا من
ئاماده‌م ئه‌و
ئازادییه‌ی
که باسی ده‌که‌م
به خۆشک و کچی
خۆمی بده‌م، یاخود
وڕێنه‌که‌م
به‌شێکه له
شیزۆفرێنیایه‌کی
که‌لتووری.
به گووته جۆرێکم
و به کردار جۆرێک.
هه‌ر یه‌کێ
له ئێمه به‌ر
له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
شیکاته‌وه
و پێناسه‌یکات،
ده‌بێ جورئه‌تکا
خۆی شیکاته‌وه‌و
پێناسه‌کا.
گشت پیاوێک و
ژنێک، بۆ به‌دی
هێنانی گۆڕان
و به‌ر له‌به‌دیهێنانی
گۆڕان ده‌بێ
جورئه‌تکه‌ن
که یازادانه
بیربکه‌نه‌وه،
دیارده‌کان
هه‌ڵسه‌نگێنن
و پێناسه‌دیاریکه‌ن
و بڕیاروه‌گرن. رۆژی
ئه‌وه
هاتووه که
به خۆمان و
که‌لتوورماندا
بچینه‌وه،
ده‌بێ جورئه‌تکه‌ین
که
ئازادانه بیر
له پێناسه‌ی
شه‌ره‌ف و
ماف و ئازادی
بکه‌ینه‌وه،
گه‌ر به‌ڕاستی
گۆڕانمان ده‌وێ.
داننان
به‌مافی که‌سانی
تردا، له ده‌ره‌وه‌ی
خودی مندا نییه.
به‌ڵکو له
ناو مندایه.
من تا خۆم نه‌گۆڕم،
ده‌وروبه‌رم
پێناگۆڕێ،
من هه‌تا ئه‌و
ئازادییه‌ی
که باسی ده‌که‌م
و جاڕی بۆ لێده‌ده‌م،
به‌ر له هه‌موو
که‌سێک به
خووشک و کچمی
ره‌وانه‌بینم.
ناتوانم
داوابکه‌م
که که‌سانی
که بگۆڕێن.
که باسی
ئازادی
ئافره‌ت ده‌کرێت،
کێشه‌که کۆمه‌ڵگا
نییه، کێشه‌که
تۆی تاکیت.
ئازادی
ئافره‌ت بۆ تۆ
واتای چییه؟؟
چه‌نده؟؟ چۆنه؟؟
ئه‌م ئازادیه
له ماڵی تۆدا
بوونی هه‌یه
؟؟ به کورتی
به‌ر له‌وه‌ی
باسی مافی
ئافره‌ت بکه‌ین،
ده‌بێ باسی
مافی خوشک و
دایک و ژن و کچی
خۆت بکه‌یت.
پێشتر
ئاماژه‌م بۆ
ئه‌وه کرد
که کێشه‌که،
له دیدی منه‌وه،
کێشه‌ی نه‌بوونی
پێناسه‌یه.
کێشه‌ی نه‌بوونی
رۆڵی
قوتابخانه
فکرییه مۆدێرنه‌کانه.
نه‌بوونی
جورئه‌تی به‌راوردکردنه.
نه‌بوونی
جورئه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی
ئاشکرای
دابونه‌ریتێکی
گه‌نده‌ڵه،
نه‌بوونی
جورئه‌تی
گوومانکردنه
له راستی بۆچوونه‌کانمان.
له ره‌وایی
باوه‌ڕمان. تا جورئه‌ت
نه‌که‌ین
گوومان له
راستییه‌کانی
ژیانمان بکه‌ین
گۆڕان
درووستناکه‌ین.
گه‌ر
من وه‌ک لیبرالێک،
وه‌ک ئه‌نداز،
پێناسه‌ی
ئازادی بکه‌م
ده‌ڵێم،
ئازادی واته
مافی تاک جا چ
ژن بێت یاخود
پیاو، که
ئازادانه بیربکاته‌وه،
دیارده‌کان
هه‌ڵسه‌نگێنێ
و بڕیاربدات.
به کوردی و
به کورتی بۆ
من، ئازادی
واته ئازادی
بڕیاردان. من
وه‌ک تاکێک مافی
خۆمه ئه‌وبڕیارانه‌ی
که په‌یوه‌ندی
به ژیانی
خودی خۆمه‌وه
هه‌یه خۆم بیده‌م.
من له جوارچێوه‌ی
خۆمدا ئۆتۆنۆمم.
چیله‌به‌رده‌که‌م،
چیده‌خوێنم،
شووبه‌کێده‌که‌م،
په‌یوه‌ندی
سێکسیم له‌گه‌ڵ
کێ هه‌یه،
له کوێ
کارده‌که‌م،
له کوێ ده‌ژێم
.... و هه‌زاره‌ها
بڕیاری دی تایبه‌تن
به‌خۆم. به‌ڵێ
ئازادی
ئافره‌ت، بۆ
من، واته : که‌ئافره‌ت
ئازادانه
بڕیاره‌کانی
خۆی بدات. ئه‌و
بڕیارانه‌ی
که په‌یوه‌ندی
به ژیانی خۆیه‌وه
هه‌یه.
کۆمه‌ڵگای
کورد، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
خێله‌کایه‌تیه.
تاک تێیدا،
سه‌ربه‌خۆ نییه.
هه‌میشه به‌شێکه
له کۆمه‌ڵگا،
له خێڵ، له
خێزان، تاک
خاوه‌ن هیچ
تایبه‌تمه‌ندیه‌کی
خۆی نییه. نه
توانا و نه
ئاره‌زووه‌کانی
له‌به‌ر
چاوده‌گیرێ
و نه رێی پێده‌درێ
له چوارێوه‌ی
دیواره‌کانی
که بۆی
دروستکراوه
ده‌رچێ. تاک له
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا
بێ شه‌خسیه‌ته،
بێ ناسنامه‌یه.
به‌ڵام له دیدی
ئێمه‌ی لیبراله‌وه،
له دیدی
قوتابخانه‌ی
فکری ئێمه‌وه
... تاک ده‌بێ
له‌و کۆیله‌تی
و زه‌بروزه‌نگه
رزگاری ببێت
و گشت هه‌ڵێکی
بۆ بڕه‌خسێت
و مافی ئه‌وی
بۆ دیاری بکرێت
که به‌و ژیانه
خۆشه بگات
که خۆی ئاره‌زویه‌تی.
ئه‌مه‌یه
که دوعاکان نه‌یانبووه
و نیانه.
که باسی
مافی ئافره‌ت
دێته پێش،
ئه‌من ناڵێم
ژنی کورد ده‌بێ
داواکاریه‌کانی
ژنی ئۆروپی
هه‌بێت. ئه‌ویش
له‌به‌ر جیاوازی
قۆناغی پرۆسه‌که.
شه‌ڕی ژنی ئۆروپی
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی
ئابووری و سیاسییه،
نه‌ک له‌سه‌ر
ئازادی بڕیاردان
و سه‌ربه‌خۆییه.
بۆیه ئێمه‌ی
کورد ده‌بێ
گه‌ر ویستمان
بڕوانییه میله‌ته
پێشکه‌وتووه‌کان،
ده‌بێ بڕوانینه
مێژوویان،
ده‌بێ بڕوانینه
خه‌باتیان،
بۆ هاوسانی
له بڕیارداندا،
بۆ سه‌رده‌می
فه‌رزکردنی
ژن وه‌ک مرۆڤێکی
خاوه‌ن ماف. بۆ
سه‌رده‌می
رزگارکردنی
ژن له ده‌سه‌ڵاتی
ئابووری پیاو.
به‌ڵێ، درێغا،
ئێمه تا به‌ره‌و
پێشبڕوین،
له سه‌رده‌می
گلۆبالیزمدا،
ده‌بێ ته‌ماشای
دواوه‌بکه‌ین.
ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه
دواوه، بگه‌رێینه‌وه
ژێرخانی جیاوازی.
که مافی
هاوسانی سێکسییه.
له دیدی منه‌وه
تا کێشه‌ی سێکس
چاره‌نه‌کرێت.
ژیانی ژنی
کورد گۆڕانی
به‌سه‌ردانایه
و کۆمه‌ڵگا
ناتوانی هه‌نگاو
به‌ره‌و گۆڕان
و پێشکه‌وتن
بنێ. سێکس،
ئابوورییه،
سێکس سیاسه‌ته....
بۆ؟
چۆن!! وڵام
ئاسانه. ئه‌مرۆ
ژیاری مرۆڤ
خاوه‌ن دوو
موعاده‌له‌یه.
یه‌کی کۆن و یه‌کی
نوێ.
موعاده‌له‌ی
کۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه،
گه‌ر له ره‌چه‌ڵه‌کی
بکۆڵینه‌وه،
بۆ سه‌رده‌می
بابل و یاساکانی
حه‌موڕابی.
به پێی ئه‌م
موعاده‌له‌یه:
ژن+پیاو = به
منداڵ. منداڵیش
واته میرات،
میرات واته
ئابووری.
ئابووریش
واته سیاسه‌ت.
ئه‌مه ئه‌وه
ده‌گه‌ێنی
که سیستێمێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی،
له‌و سه‌رده‌مه‌وه
له‌سه‌ر بنه‌مای
په‌یوه‌ندی
سێکسی
دروستکراوه.
بۆیه ده‌بینین
له کۆمه‌ڵگای
کۆنی ئێمه‌دا،
باوک کچی خۆی
هێناوه و کوڕ
دایک‌و خوشکی
خۆی تا موڵک و
سامان له
ناو خودی خێزاندا
بمێنێته‌وه.
پاشان له گه‌ڵ
گۆران‌دا،
ژنهێنانی
باوک و کوڕ بۆ
دایک و خوشک و
کچ ناپه‌سه‌ندکرا
و له بری ئه‌و
ژنهێنانی
ئامۆزا و زگ و
پشت په‌یدا
بوو، به‌ڵام
مه‌به‌ست هه‌مان
بوو، ئه‌ویش
هێشتنه‌وه‌ی
موڵک له ناو
خێزاندا.
موعاده‌له‌ی
دووم، په‌یوه‌ندی
به مێژووی ئۆروپاوه
هه‌یه. په‌یوه‌ندی
به شه‌سته‌کانه‌وه
هه‌یه. په‌یوه‌ندی
به په‌یدابوونی
پرێڤێنتیڤ مێدله‌وه
( حه‌بی مه‌نع
الحه‌مله‌وه
) هه‌یه. ئه‌م
حه‌به شۆڕشێکی
له بواری
مافی ئافره‌تدا
کرد. ژنی له
موعاده‌له‌ی
خاوه‌ندارییه‌تی
رزگارکرد. بۆ یه‌که‌م
جار له مێژوماندا
وه‌ک مرۆڤ :
ژن+پیاو=هیچ.
سفر. که منداڵ
له موعاده‌له‌که‌دا
نه‌ما، نه میرات‌و
نه ئابووری
و نه سیاسه‌ت
ما. ئه‌وه‌ی
مایه‌وه مرۆڤێک
بوو، که به
دوای په‌یوه‌ندیه‌کی
مرۆڤانه و خۆشی‌دا
ده‌گه‌ڕا. گه‌ڕانیش
به دوای خۆشی‌دا
تاوان نییه.
سێکس،
پێداویسته.
له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا
هه‌یه. یان
به ئاشکرا، یان
به دزی. به‌ڵام
هه‌میشه هه‌بووه
و هه‌میشه
هه‌یه. به‌شێکه
له ژیان. به
پێی دینی ئیسلام،
سێکس له به‌هه‌شتیشدا
هه‌یه. هه‌میشه
کوڕ‌و کچ تێکه‌ڵاو
بوون و ده‌بن.
هه‌رگیز هیچ
جۆره هێزێک
رێگای ئه‌م
ئاره‌زوو و پێداویستیه
مرۆڤانه‌ی پێ
نه‌گیراوه. 90%
نه‌خۆشیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
جیهانی
دواکه‌وتوو
په‌یوه‌ندیه‌کی
ئاشکرای به
نه‌بوونی
ئازادی سێکسییه‌وه
هه‌یه. تا
زوتر و
ئاشکراتر به‌گژ،
کێشه‌که‌دا
بچین، خێراتر
کۆمه‌ڵگامان
ده‌گۆڕێت. به‌ڵام
ئه‌مه ده‌بێ
نابێ، په‌یوه‌ندی
به تۆی تاکه‌وه
هه‌یه. چاکه
یان خراپه بڕیارێکه
تۆ ده‌یده‌یت.
ده‌ته‌وێ گۆڕان
به‌دیبێنیت،
له خۆت و ماڵ
و منداڵته‌وه
ده‌سپێبکه.
ئه‌وه‌ی
ئه‌من پێم ده‌کرێ
ئه‌وه‌یه
که له کۆتایی
بابه‌ته‌که‌م،
جارێکی تر،
ئاماژه بۆ پێناسه‌کانم
بکه‌مه‌وه.
بۆ منی لیبرال
پێناسه‌ی
ئازادی دیاره،
ئازادی لای
من واته .................
ئازادی بڕیاره،
جا بڕیاری خۆشه‌ویستیه،
سێکسه، خوێندنه،
بارکردنه .......
هتد. ئه‌مه
لای من مافێکی
سروشتی مرۆڤه
جا ژنه، پیاوه،
لاوه، پیره،
سپیه، ره‌شه،
موسولمانه،
گاوره، ئێزدیه
... هتد. رووداوی
گرنگ ئه‌مڕۆ
لای من، ئه‌وه‌یه،
که گشت که‌سێک
له ئێوه له
خۆی بپرسی پێناسه‌م
بۆ ئازادی چییه؟
ئازادی خوشکی
من چییه؟
ئازادی کچی
من چییه؟ و کێ
بڕیارده‌دا
ئازادیان چه‌نده
و چۆنه؟ خۆیان
یا من،
باوکم، خێزان،
خێل، دین، کۆمه‌ڵگا....
هتد، که هه‌ر یه‌کێ
له‌ئێوه
جورئه‌تانکرد
وڵامی ئه‌و
پرسیارانه
بده‌نه‌وه،
بۆ منی قه‌له‌نده‌ر
ده‌رده‌که‌وێ
بۆ له‌سه‌ر
دوعا ده‌نووسین
و مه‌به‌ستمان
له نووسینه‌کان
چییه.
ده‌ستی
شکاوم، نه‌وال
سه‌عداوی و
غاده سه‌مانێک
له کوێوه بۆ
کورد بێنم .
070605
هه‌ر
شادبن
ئه‌نداز
حه‌وێزی

|