|
|
||
|
Rojbaş Kurdıstan
هه‌میشه
که باسی ژن
کوشتن دێته
پێش. گه‌لێ
نووسه‌ر، بێدواکه‌وتن
ئاماژه بۆ ئیسلام
و عه‌ره‌ب ده‌که‌ن.
به په‌له
هه‌و‌ڵده‌ردێ
که ئه‌م دیارده
ناشرینه،
وه‌ک گشت دیارده
ناشرین و ناژیاریه‌کانی
دی له کورد و
که‌لتوری
کورد دورخرێته‌وه،
و کورد ده‌که‌ن
به ( خیر امه
). ئه‌من
له‌گه‌ڵ ئه‌وه
نیم که دیارده‌که
په‌یوه‌ندی
به دین و میلله‌تی
تره‌وه هه‌یه.
له دیدی منه‌وه
دیارده‌یه‌که
په‌یوه‌ندی
به دواکه‌وتوویی
مرۆڤی کورد و
دواکه‌وتوویی
کولتوری
کورده‌وه
هه‌یه. بۆسنی
موسلمانن، بۆچی
دیارده‌ی ژن
کوشتنیان تێدا
نییه؟. ئێمه
گه‌ر مه‌به‌ستمان
چاره‌سه‌ری
کێشه‌که‌بێت.
نابێ جلی پیسمان
به ته‌نافی
خه‌ڵکی تردا
بده‌ین. ده‌بێ
بێباکانه،
جورئه‌تکه‌ین
و خۆمان وه‌ک
تاک و کۆمه‌ڵگا
شیکه‌ینه‌وه
و هه‌ڵسه‌نگێنین.
دین هه‌رگیز
بڕیاری نه‌داوه
که ده‌بێ مرۆڤ
چۆنبێت. هه‌میشه
مرۆڤ بڕیاری
داوه که دین
ده‌بێ چۆنبێ.
دین که‌لتور
نییه، به‌ڵکو
به‌شێکه له
کولتور. ئایا
گه‌ر ئیسلام
نه‌مێنێ، تۆی
کورد، تۆی
تاک یه‌کسه‌ر
ده‌گۆرێیت. یه‌کسه‌ر
رێگا ده‌ده‌ی
به خوشک و
کچت که
ئازادانه،
بیر بکه‌نه‌وه
و ئازادانه
حوکمی ژیانی
خۆیان بکه‌ن.
گه‌ر کێشه‌که
دینبێت،
چاره
ئاسانه، ( ده‌ستی
لێهه‌ڵگره) .
گه‌ر کێشه‌که
ئیسلامه،
چاره
ئاسانه، له‌مه‌و
پاش ئیسلام
مه‌به. به‌ڵام
رێده که کچ
و خوشکی خۆت
ئازادانه بیرکه‌نه‌وه
و ئازادانه
بڕیاروه‌رگرن.
ئێمه
ئیسلاممان پێ
ناگۆڕێ، به‌ڵام
خۆمان پێده‌گۆڕێ.
که خۆمان گۆڕی
که‌لتورمان
گۆڕی، که که‌لتورمان
گۆڕی دینمان
گۆڕی. که‌واته
گۆڕان هه‌میشه
له منی تاکه‌وه
ده‌سپێده‌کات.
بۆیه گه‌ر ئیسلاممان
پێخراپه وه‌ک
دین، ئێمه
مرۆڤین و
ئازادی هه‌ڵبژاردن،
به‌شێکه له
ئازادیه
سروشتیه‌کانمان،
واته که‌ی
ئاره‌زومانکرد
ده‌توانین دین
بگۆڕین. دینێکی
تر هه‌ڵبژێرین
یاخود بێ دین
بمێنینه‌وه.
له جیهانی
ئه‌مڕۆدا مه‌رج
نییه په‌یوه‌ندیمان
به دینێکه‌وه
هه‌بێت. دیارده‌ی
ژن کوشتن له‌ناو
کورددا، په‌یوه‌ندی
به کورده‌وه
هه‌یه، نه‌ک
به‌عه‌ره‌ب
و تورک و
فارسه‌وه. دیارده‌ی
ژن کوشتن له‌ناو
کورددا، په‌یوه‌ندی
به‌تۆوه هه‌یه.
هه‌تا تۆ نه‌گۆڕێیت.
کورد ناگۆڕێت.
جا زۆرده‌گۆڕێت
یان که‌م، ئه‌وه
بڕیارێکه خۆت
ده‌یده‌یت. 070618 هه‌رشادبن ئه‌نداز
حه‌وێزی |
بۆ
ئێمه‌ی لیبرال،
باوه‌ڕکردن
به مافه‌کانی
مرۆڤ په‌یوه‌سته
به رێزگرتن
له ئازادییه‌کانی
مرۆڤ. بۆیه
سه‌ربه‌خۆیی
تاک و سه‌ربه‌ستیی
مرۆڤ، مه‌زنترین
داواکاریی
رامیاریی ئێمه‌و
گشت پارتێکی
لیبراله. له
دیدی ئێمه‌وه
( ئازادیی ته‌نها
دۆخه که تیایادا
مرۆڤ ده‌توانێت
گه‌شه به
تواناکانی
بدات‌و به
چاکترین شێوه‌ش
ئه‌و توانایانه
به‌کار بێنێت)