Rojbaş Kurdıstan

 هه‌میشه‌ که‌ باسی ژن کوشتن دێته‌ پێش. گه‌لێ نووسه‌ر، بێدواکه‌وتن ئاماژه‌ بۆ ئیسلام و عه‌ره‌ب ده‌که‌ن. به‌ په‌له‌ هه‌و‌ڵده‌ردێ که‌ ئه‌م دیارده‌ ناشرینه‌، وه‌ک گشت دیارده‌ ناشرین و ناژیاریه‌کانی دی له‌ کورد و که‌لتوری کورد دورخرێته‌وه‌، و کورد ده‌که‌ن به‌ ( خیر امه‌ ).

ئه‌من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیم که‌ دیارده‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ دین و میلله‌تی تره‌وه‌ هه‌یه‌. له‌ دیدی منه‌وه‌ دیارده‌یه‌که‌‌ په‌یوه‌ندی به‌ دواکه‌وتوویی مرۆڤی کورد و دواکه‌وتوویی کولتوری کورده‌وه‌ هه‌یه‌. بۆسنی موسلمانن، بۆچی دیارده‌ی ژن کوشتنیان تێدا نییه‌؟.

....... درێژه‌

 


 

Rojbaş Kurdıstan

 له‌ سه‌رده‌می تراژیدیاکه‌ی دوعادا، گه‌لێ نامه‌م پێگه‌یشت که‌ داوایان ده‌که‌رد له‌سه‌ر دوعا بنووسم. نامه‌کان منی مرۆڤیان تووشی گه‌لێ پرسیارکرد. گوومان له‌وه‌شدا نییه‌ که‌ پرسیار هه‌نگاوی یه‌که‌مه‌ بۆ به‌ده‌سهێنانی وڵام. نامه‌کان ده‌ڵێن بۆ له‌سه‌ر دوعا نانووسیت؟ بیرم کرده‌وه‌،  بۆ له‌سه‌ر دووعا بنووسم. ئه‌وه‌ی له‌ دوعا روویدا، شتێک نییه، نامۆبێت و‌ ده‌گمه‌ن بێت. به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی رۆژانه‌ی ئاساییه‌ له‌ ناوو کورددا. له‌ روانگه‌یه‌که‌وه‌، هه‌موو کوردێک، به‌ ژن و پیاویانه‌وه‌ دووعا کوژن‌.  پیاو قه‌سابه‌که‌یه‌تی و ژن پاسه‌وانی باوکسالارییه.‌